لە هەلبژاردنی سەرۆك شارەوانییەكانی مانگی ئازاری ساڵی رابردوی توركیادا، عەدنان سەلچوك مزراكڵی لە پارێزگای ئامەد بە دەنگی خەڵكی ناوچەكە بوە سەرۆك شارەوانی ئەو پارێزگایە، بەڵام پاش چەند مانگێك بە دەركردنی یاسای قەییومییەكان، حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆگان مزراكڵی و ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی دیكەی بەرەگەز كوردی لە پێگەكانیان دورخستەوە و لەشوێنیان ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)ی دانا.

مزراكڵی لە هەڵبژاردنەكەندا و لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رێژەی لەسەدا 63ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر لەگەل سەرۆك شارەوانییە سەركەوتوەكانی هەریەك لە پارێزگاكانی مێردین و وان لەكارەكانیان دورخرانەوە و قەییومییەكان لە شوێنیان دانران.

دوای ئەم هەنگاوە ئەمجارە لەلایەن دادگای توركیاوە سەرۆك شارەوانی پێشوی ئامەد لە كوردستانی تورکیا بێ ئامادەبونی خۆی بە نۆ ساڵ زیندانی سزادرا. بە فەرمانی دادگا و بێئەوەی خۆی ئامادەبێت، سزای نۆ ساڵ و چوار مانگ بەندكردنی بەسەردا سەپێندراوە

میدیا فەرمییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بە فەرمانی دادگا و بێئەوەی خۆی لەكاتی دەركردنی فەرمانەكەدا ئامادەبێت، عەدنان سەلچوك مزراكڵی، سزای نۆ ساڵ و چوار مانگ بەندكردنی بەسەردا سەپێندراوە.
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای توركیاش ئاماژە بەوەكراوە کە بە تۆمەتی لایەنگری و پشتیوانیكردنی لە رێكخراو و دەستە تێرۆریستی و چەكدارەكان (پەکەکە) فەرمانی بەندكردن بۆ سەرۆك شارەوانی پێشوی ئامەد دەركراوە.

هەدەپە (پارتی دێمۆکراتیکی گەڵان) – کەوەک باڵی پەکەکە لەتورکیا دەناسرێت – تا ئێستا حكومەتی توركیا 32 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەكانی لە كارەكانیان دورخستوەتەوە، كە سەرجەمیان لەسەر پشكی هەدەپە و بە دەنگی خەڵك ئەو پێگانەیان بەدەستهێنابو. تا ئێستاش  زیاتر لە 20 سەرۆك شارەوانی بە دۆسیەی دروستكراو و تۆمەتی هەبونی پەیوەندی بە رێكخراوە تێكدەر و چەكدارییەكانەوە (پەکەکە)، لە زیندانەكانی توركیادا دەستگیركراون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی