ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە کارەکەی دورخراوەتەوە و بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی حزبەکە  بڕیاردراوە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نەكات و تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكبونی لێ وەرگیرایەوە.

ئاڤێستا كەمال، یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی و بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو حزبە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دەسەڵاتەکانی ئارام قادر وەک سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سڕکران هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گیڕاوەتەوە سەرۆکی ئەو حزبە تاکڕەوانە بڕیار دەدات. لە ئێستادا هاوپەیمانی نیشتیمانی بە دۆخێكی ناوخۆیی تایبەتدا تێدەپەڕێت، بەهۆی بەلاڕێدابردنی هاوپەیمانی لە لایەن سەرۆكی هاوپەیمانی و ژمارەیەكی كەم لە نزیكەكانیەوە، ئەمەش وایكرد لە ماوەی ڕابردوودا چەندین سكاڵا لەسەر سەرۆكی هاوپەیمانی بكرێت و لە بەرامبەریشدا سەرۆكی هاوپەیمانی بەردەوام بوو لەسەر تاكڕەوی و حسابنەكردن بۆ ئەنجومەنەكان و كارنەكردن بە پەیڕەوی ناوخۆ. لە ئەنجومەنی سیاسی، كە خودی سەرۆكی هاوپەیمانی بەرپرسی ڕاستەوخۆیەتی، لە ٩ ئەندامی هەڵبژێراو ٥ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاندوە، ئەمەش دەكاتە زۆرینەی ئەنجومەنەكە.

ئاڤێستا باسی ئەوەشی کردووە: لە ١٩/٣/٢٠٢٠ بڕیارماندا بەوەی، كە سەرۆكی هاوپەیمانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نەكات و تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكبونی لێ وەرگیرایەوە، ئەمەش بەپێی دەسەڵاتەكانمان كە لە پەیڕەوی ناوخۆ و  كارنامەی یاریدەدەر و ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی