سێشەممە 28/05/2019، پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و بە زۆرینەی دەنگ، نێچیرڤان بارزانیی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد. نێچیرڤان ئیدریس بارزانی لە کۆی 81 دەنگی پەرلەمانتاری ئامادەبووی پەرلەمان، 68 دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

***

هەر یەک لە فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نەوێ بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکرد.

***


لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره ي به شدارنه بوونيان له ھه ڵبژاردني سه رۆکي ھه رێم و ده نگ نه دان وتي: دواكەوتنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی سیاسەتی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانییە بۆ پەراوێزخستنی هێزەكانی تر و خۆسەپاندن و تاكڕەویی و بێ منەتی بەرامبەر پێداگرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە لەسەر شەراكەتی راستەقینە و هاوسەنگی بناغەی پتەوی حكومڕانییەكی بەهێز و رەشید پێكدەهێنێت. هیوادارین هەڤاڵانی پارتی لە پەیامەكەی پشت هەڵوێستەكەی ئەمڕۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێبگەن و ورد بیخوێننەوە كە سیاسەتی پەراوێزخستن و خۆسەپاندن لەپاڵ و لەژێر چەتری زۆرینەی پەرلەمانیدا نامانگەیەنێتە پێكهاتن و رێككەوتن.

***


كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری گشتی حیزبی شوعی كوردستان

له درێژه ي ئه م ھه ڵوێست نواندنانه له به رانبه ر ھه ڵبژاردني سه رۆکايه تي ھه رێم كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری گشتی حیزبی شوعی كوردستان وتي: ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌مان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان نه‌ماوه‌ ئێستا بوه‌ته‌ سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگی بۆیه‌ ده‌نگی به‌ نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی كوردستان.

***

حیزبی شوعی كوردستان له‌ دوواترین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا،به‌پێ زانیارییه‌كان په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستیان ده‌رچووه‌،چوه‌ته‌ ژێڕكێفی یه‌كێتی و لاهور جه‌نگی.

برچسب ها :

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی