مدحەت سنجەر هاوسەرۆکی هەدەپە لەلێدوانێکدا وتوویە کە لەگەڵ زیادکردنی گوشارەکان لەدژی پارتییەکامان لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە ئێمە لەپەرلمان ناکشێنەوە.
سنجەر وتوویە تەنیا مەرجی ئێمە بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەک دابمەزرێنین رێککەوتنی یەکسان و بەرانبەرە. هیچ کەس بەچاوی یەدەکی دەسەڵات چاو لەئێمە نەکات. لەناو هاوپەیمانی کە دەستکەوتێکی نەبێت نابین.
سنجەر لەدرێژەدا وتی: لەو شوێنە کە هەدەپەی لێ نەبێت نابین. قەیرانی ئێستای کۆمەڵاتی و بەڕێوەبردن لەنێو وڵات چارەسەر بکات. ئەگەر خوازیاری ئاسایی کردنەوەن، هەدەپە گرنگترین یاریزانە. لەقۆناخی نوێدا کە هاتۆتە ئاراوە خوازیاری بەشداری لە بەڕێوەبردنداین.
سنجەر بەئاماژە بە گوشارەکان و هێرشەکانی ئەم دوایە لەدژی پارتەکەیان دەڵێت: بەجێ هێشتن و لادان لە پەرلمان لەبەرنامەماندا نییە. لەمبارەوە دوای ئەوەی کە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغ لەساڵی 2016 بە بارمتە گیران باسی زۆرمان کردووە. لەو کاتەوە بە سووربوونی هەدەپە لەسەر سیاسەتی دێمۆکراتیک جەخت دەکەینەوە. پارلمان بۆ ئێمە پێداویسییەکە. ئێمە بە ئاسانی نەڕۆیشتوونە پەرلمان. بوونمان لە پەرلمانی تورکیا بە واتای نوێنەری ئیرادەی کوردانە. هەرچەند پەرلمان تەنیا رێگای تێکۆشانی ئێمە نییە بەڵام واز لەسیاسەتی دێمۆکراتیکیش بەرنادەین. کەسێک لەڕووی بەزەیی پەرلمانی پێمان نەداوە. بەدەلی زۆرمان لەم رێگایە داوە.