موراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لە لێدوانێکدا رەخنەی لە پارتی دێمۆکراتی گەڵان (هەدەپە) گرت و وتی: لە وڵامی ئەم پرسیارە کە پارتی باش هەدەپە لە کوێی سیاسەتی تورکیا دەبینێ دەبێت بڵێم کە هەدەپە لەتەنیشت پەکەکەیە.

ئاکشەنەر وتی: لە وڵامی ئەم پرسیارە کە پارتی باش هەدەپە لە کوێی سیاسەتی تورکیا دەبینێ دەبێت بڵێم کە هەدەپە لەتەنیشت پەکەکەیە. ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر ئەم پرسە کردۆتەوە و تەنانەت لە هەڵبژاردنەکانی گەڕەکیش ئەم پارتە لەهاوپەیمانیەکەدا ئامادە نەبوو.

رۆژنامەی دیوار لەمبارەوە نووسی: ئاکشەنەر لەدرێژەدا وتی: لەوانەی لایەنگرانی ئەم پارتە دەنگیان بە کاندیدەکانی هاپەیمانی نەتەوە دەنگیان دابێت بۆ ئەمە قسەیەکم نییە. خەڵک هیچ کات ماڵی تاکەکەسی پارتە سیاسییەکان نییە. تەنانەت لە دەنگەکانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو لەهەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆل دەنگی لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدانیش هەبوو.

ناوبراو لەبارەی شیمانەی هاوپەیمانی ئەم پارتە لەئایندەدا لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەی تورکیاش وتی: هەموویان ئێمەیان لە پارتی تاوانباری دەوڵەت باخچەلی دەرکرد. من پێش ئەوەی کە پارتی باش دابمەزرێنم لەگەڵ 1200 کەس بە جیا دیدار و گفتگۆم کرد. ئێستا پارتەکەی ئێمە لەگەڵ ئەوان جیاوازە. من لەئەزموونی سیاسی خۆم هاوپەیمانی پارتەکانم لەنێو پارتی دایکی نیشتمان تەجروبە کردووە. ئەمە سەرۆکە سیاسیەکان نین کە دوو پارتی پێکەوە کۆ دەکەنەوە بەڵکوو ئەمە لایەنگرەکانیانن ئەم کارە دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی