ئەگەرچی ماوەیەکە لەدوای هەڵبژاردنی هەریەک لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی، بە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لیژنەیەک بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، لە هەردوو ئەنجوومەنی سیاسی و سەرکردایەتی پێکهێنراوە، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە د.خەسرەو گوڵ محەمەد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ‌و سەردار هەركی، لە سەرکردایەتیی یەکێتی و مەلابەختیار، دلێر سەید مەجید ‌و حاكم قادر، لە ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەنتەری بڕیار لەناو یەکێتیدا نادیارە و هەریەک لە ئەنجوومەنی سیاسی و سەرکردایەتی و هاوسەرۆکەکان پیادەی دەسەڵاتەکان دەکەن، کە هەریەکەی خۆی بە خاوەنی دەزانێ، بڕیارە یەکلاکەرەوەکانیش لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەدرێن و هەروەکوو پێش کۆنگرە، ئەمەش کۆسرەت رەسووڵ و ئەندامانی کۆنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کە ئێستا لە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتیدا کۆکراونەتەوە، نیگەران دەکات.


پێشتر كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌ نامه‌ى فه‌رمى و به‌ ناوى ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی یه‌كێتییەوە، داواى له‌ باڤڵ تاڵه‌بانى كردبوو، كۆبوونه‌وەكانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى تا ئه‌و كاته‌ى رێكکه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت، رابگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وەکوو ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی‌، پابه‌ندى هیچ بڕیارێکی سەرکردایەتی نابن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، بەڵام دواتر تەنیا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرا،(بنەماڵەی تاڵەبانی)یش، کە کۆنتڕۆڵی زۆرینەی رەهای سەرکردایەتیی یەکێتییان کردووە، لە کۆبوونەوەی شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا، هەریەك لە (فەرید ئەسەسەرد وەكوو سكرتێر و مستەفا چاڵاوی وەكوو جێگری سكرتێر و تابان گەرمیانییان وەكوو بڕیاردەر) بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژارد، کە هەرسێکیان کەسانی نزیک لە بنەماڵەی تاڵەبانی)ین.
ئێستا دەتوانرێ بگوترێ، بەشێوەیەکی فەرمی وەکوو حزب یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوتووەتە دەست ماڵباتی تاڵەبانی و لەسەر کۆسرەت رەسووڵ و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتییە، یان ئاڵای سپی هەڵبکەن، یان ئەوەتا دووبارە ناوەندی بڕیار بۆ یەکێتی دروست بکەنەوە. ئێستا كۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، داوای هەیە و بەوە رازی نییە.
د.سەعید سۆفی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رای گەیاند، بەڵام ئەوەی ماوە، دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە، گوتی: “بە فعلی دەسەڵاتە ئەساسییەکان ئێستا کەوتوونەتە دەستی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەوەی کە دەگوترێ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی. کە جۆرێک خەریکە رێککەوتن لەسەری روو دەدات، هەروەها بڕیاری ئەساسی هەیە لای هاوسەرۆکانی یەکێتییە، هەندێ بابەتیش کە پەیوەندیی بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵا و بەرژەوەندیی سیاسی یەکێتییەوە هەیە، ئەوە رەنگە بدرێت بەو ئەنجوومەنە، ئەوانە ماونەتەوە رێککەوتنیان لەسەر بکرێ پرسی هاوسەرۆکی چارەسەرێک بووە بۆ دەرئەنجامەکانی کۆنگرە و بەشێک بووە لە چارەسەر و دابەشکردنی دەسەڵات، دەکرێ بۆ ئەمڕۆ گونجاو بێت و بۆ کۆنگرەکانی داهاتوو ئەو سیستەمە بۆ یەکێتی باش نەبێت و هەڵوەشێتەوە.
لەدوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، کە لە ٢١ی ١٢ی ٢٠١٩ بەڕێوە چوو، دەیان کادیر و سەرکردە و کادیری پێشکەوتووی ئەو حزبە، لەنێویاندا (سامان گەرمیانی، عوسمان بانیمارانی، قادر ڕەزگەیی، هەڵۆ پێنجوێنی، بەرزان ئەحمەد کوردە، سالار مەحموود و… چەندانی دیکە) ناڕەزاییان دەربڕی و ئاشکرایان کرد کە بەرەیەکی ناڕازییان پێکهێناوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی