لە دوای دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١، گرژی و شەڕ لە سووریادا بەردەوامە و ژمارەیەك گرووپی چەكدار چەند ناوچەیەك بەڕێوە دەبەن و ناوچە كوردنشینەكانیش لە دەست پەیەدەدان، بەڵام پەیەدە نەیتوانیوە سیاسەتێكی باش پێڕەو بكات، بۆیەش بە ملیۆنان كەس ئەو وڵاتەیان جێ هێشتووە.

 

سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا عەبدولباست سەیدا دەڵێت: كورد لە سووریا داهاتوویەكی ڕۆشنی نییە و، پەیەدەیش هیچ سیاسه‌تێكی ڕوونی لە بارەی ئاییندەی كوردان لە رۆژئاوادا نییە. ئەمەریكا لە سووریا ئامانجە ستراتیژییەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هیچ ئاگایەكیشی لە كورد نییە، نموونەیش لەو بارەیەوە زۆرن.

 

سه‌یدا له درێژه ي وته کانيدا ده ڵێت: لە ئێستادا ئەمەریكا كار بۆ ئەوە دەكات كە جارێكی دیكە توركیا بێنێتەوه‌ سەر هێڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا، هەرچەندە لە پرسی خاشقچیدا هەندێك گرژی كەوتبووە نێوانیان، بەڵام كە ئەمەریكا چەند ملیۆن دۆلارێكی بۆ دەستگیركردنی سێ سەركردەكەی پەكەكە، موراد قەرەییلان و جەمیل بایك و دۆران كالكان دا، جارێكی دیكە توركیای گەڕاندەوە سەر سكەی خۆیان و توركیایش ئەم بڕیارەی بە هەنگاوێكی ئەرێنی ناو برد.

 

سەیدا دەڵێ: ئەمریكا وەك هێزی سەربازی ئەجێندای خۆی بە پەیەدە جێبەجێ دەكات. ئێستا شەڕی بە وەكالەتی وڵاتان لە سووریادا هەیە و دەتوانین بڵێین جەنگێكی پچووكی جیهانی لەوێ بەڕێوە دەچێت.

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی