سەیدا: پەیەدە ھۆکاري ئاواره‌بووني 1 مليۆن کورده

 

عەبدولباست سەیدا سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، پەیەدە لە هەموو روانگەیەكەوە لە كوردستاني سوريا شكستی خواردووە، ئێستایش هەڕەشە و مەترسییەكی زۆر لەسەر ئەم ناوچانه ي كوردستان هەیە. ئێستا كوردستاني سوريا لە ژێر ‌هەڕەشەیەكی گەورەدایە، چونكە پەیەدە تاكلایەنە بڕیارەكان دەدات و بووەتە هۆكاری چەندین شكستی كورد لەو ناوچەیەدا.

 

له درێژه داسەیدا ده ڵێت: رۆژئاوای كوردستان لەناو هاوكێشە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتە زلهێزەكاندا، پێویستی بە پشتیوانییە، جا چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆیش، بەڵام ئیدارەی پەیەدە تاكلایەنە بڕیار دەدات و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكی كوردستاني سوريا لە مەترسییەكی گەورەدا بن.

 

سەیدا، گوتیشی: ئیدارەی پەیەدە بووەتە ڕێكخۆشكەر بۆ وڵاتان تا دەست بخەنە نێو كاروباری كوردەوە، هەر ئەو هێزەش بوو وای كرد چیدیكە رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنیش بڕوایان بە دۆزی كورد لەو پارچەیەدا نەبێت، ئەمەیش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر چارەنووسی كورد لە کوردستاني سوريا. پەیەدە، ماوەیەكە خۆی نزیكی ڕژێمی ئەسەد كردووە و ڕێككەوتن لەگەڵیاندا دەكات و چەندین ناوچەیشی ڕادەست كردوون، بەڵام ئامادە نییە لەگەڵ كورد ڕێك بكەوێت.

 

سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئاماژەیشی دا: هەموو شكستەكان لە ئەستۆی پەیەدەن، ئەوان بوونەتە هۆكاری ئەوەی یەك ملیۆن كورد لە رۆژئاوا كۆچ بكەن، لە سەرووی هەموویشیانەوە ڕێگە نادەن كورد ڕۆڵی لە کوردستاني سوريادا هەبێت و پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و پارێزگاری لە كوردستاني سوريا بكەن. پەیەدە هیچ دەستپێشخەرییەك لەگەڵ هیچ كوردێك قەبووڵ ناكات، ئەگەر ڕێككەوتنەكانی دهۆك و هەولێریشی جیبەجێ كردبان، گەلی كورد نەدەكەوتە ژێر ئەم هەموو هەڕەشانەوە.

 

سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕي پارتي

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی