پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری یونسكۆ لە كوردستان و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی كۆبوونەوە و دواتر لە  كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەخشینی نازناوی شاری داهێنەر لە رووی ئەدەبەوە بە سلێمانی رایگەیاند، ئەم دەستكەوتە بە كارێكی پێكەوەیی بەدەستمان هێنا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: لە دوو ساڵی رابردوودا پارێزگاكە لە ئاستی نێودەوڵەتی سێ دەستكەوتی هەبووە و ئەوەش لە ئەنجامی تەرخانكردنی 15% ی بودجەی تایبەت بۆ هونەر و رۆشنبیری و كارە كلتوریەكان.  لە دوو ساڵی رابردوودا لە بودجەی تایبەت بەنزیكەی ٪15 مان بۆ هونەر و رۆشنبیری و كارە كەلتوریەكان تەرخانكردووە و  لەلای یونسكۆ زۆر گرنگ بووە. 
كاری داهاتوومان قورستر دەبێت و لە ئێستاوە دەستەیەكی راوێژكاری دادەمەزرێنین كە گەورەتر بێت لە هەیكەلی كارگێری پارێزگای سلێمانی، كارەكە لە كاری دەوڵەتداری گەورەترە و شاری سلێمانی لە كۆی 246 شاری هەڵبژێردراو، لە كارێكی ناوخۆیی بووە بە كارێكی نێودەوڵەتی و داواكارم لە هەموو لایەك پاڵپشت و پشتیوانمان بن . 
***
دەستكەوتەکان لە دووساڵی رابردوو:

  1. بوون بە ئەندام لە پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وزەی  جێگرەوە لە برۆكسێل لە یەكێتی ئەوروپا كەلەساڵی 2018 بەئەنجام گەیەنراوە،
  2. لەسەر ئاستی گەشتیاری تەندروستی هەفتەی رابردوو لە عەمان كۆنگرەی نێودەوڵەتی گەشتیاری تەندروستی ئەنجامدرا كە 48 دەوڵەتی جیهانی تێیدا بەشدار بوون شاری سلێمانیش بوو بە ئەندامێكی كارا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەو بوارەدا
  3. بەخشینی نازناوی شاری ئەدەبی داهێنەر بوو بە سلێمانی لە لایەن یونسكۆوە

داواکاریەکانی یۆنسکۆ لە پارێزگاری سلێمانی:

  1. ئەرشیف كردنی هونەر و ئەدەبیاتی كوردی بەشێوەیەكی شیاو
  2. بە ئەنجام گەیاندنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی بەشداربوو لەو تۆرە
  3. ئەنجامی سەرجەم ئەو كارانەی پەیوەستن بە شعر و گۆرانی و وەرگێران و گرنگیدان بە ئێكسسوارات و جلوبەرگ و پاراستنیان لە فەوتاندن
  4. پلانی چوار ساڵی و 10 ساڵی لەبواری ئەدەبی و رۆشنبیری لە راپۆرتێكدا بە یونسكۆی بدەن بۆ ئەوەی بزانرێت هەتاكو ساڵی 2030 چ كارێك ئەنجام دەدرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی