تیمەکانی دژە تیرۆری تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ئیلێهی کوردستانی تورکیا و هاوسەرۆکانی رێکخستنەکانی هەدەپەی ئێلیهـیان دەستبەسەرکرد. 

تیمەکانی دژە تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئێلێه هەڵیانکوتایەسەر بارەگای رێکخستەکانی هەدەپە و هەریەک لە فاتمە ئابلای و عومەر کولپو هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئێلیهـیان دەستبەسەرکرد. 

ئۆپەراسیۆنەکە بەبڕیاری داواکاری گشتیی ئێلێه ئەنجامدراوە. تیمەکانی دژە تیرۆر بارەگای هەدەپەیان گەمارۆداوە و لەنێو بارەگاکەدا پشکنینیان ئەنجامداوە. 

لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەستگیراوە بەسەر وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و ژمارەیەک بەڵگەی دیجیتاڵ. 

هاوسەرۆکانی رێکخستنەکانی هەدەپەی ئێلێە دوای ئەوەی دەستبەسەرکراون براونە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی