بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەو حیزبە گەیشتووەتە بەغدا.

لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، هەڵکەوت چەلەبی، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، “ئاگاداری وردەکارییەکان نیم”.

میدیای یەکێتی دەڵێت، شاندی حیزبەکە لەگەڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كۆده‌بێته‌وه و پاشان بەشداریی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکانی عێراق لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەن.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیداری د. بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانیدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، پاشماوەکانی داعش، رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئەو كاریگەرییانەی لەسەر ئابووری عێراق دروستیكردووە.

لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە “لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێک دادپەروەری كۆمەڵایەتی بھێنێتەکایەوە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی