یه‌كێتی ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌م، كۆنگره‌ی چواره‌می كرد، له كۆنگره‌كه‌دا جگه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی كه له 121 كه‌س پێكدێن، هیچ پرسێكی تری یه‌كلا نه‌كرده‌وه، له كاتێكدا كۆنگره‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و حزبه به‌سترا.
یه‌كێتی سه‌رقاڵی دیاركردنی چۆنیه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنن و پرسی هاوسه‌رۆكایه‌تی له پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه جێگیر كراوه، به‌ڵام كێشه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. بۆیه به‌شێك له ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه و به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌و سیستمه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ڕی ئێسته‌ی جه‌مسه‌ر و باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر دانانی سیستمی هاوسهرۆكایهتییه له‌ناو یه‌كێتی، ئه‌و حزبه ده‌یه‌وێ ئه‌زموونێكی تر له دوای جه‌لال تاڵه‌بانی تاقی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر دوای جێگیركردنی له پێڕه‌و ناڕه‌زایی له‌سه‌ر دروست بووه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌یان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییان كردووه.
رۆژی چوارشه‌مە 23 رێبەندانی 1398، باڵانبۆ كۆكۆیی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به”وشه”ی راگەیاندووە، یه‌كێتی حزبێكی مێژووییه و ئێسته به‌دوای میكانیزمێكدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌و حزبه پارێزراو بێت. چه‌ند كه‌سێك خۆیان وه‌ك دڵسۆزی یه‌كێتی پێشان داوه و ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بن، به‌ڵام باشتره ئه‌و سیستمه بكرێته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. به بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ڕه‌نگه زۆر له كێشه‌كان كه ئێسته ڕووبه‌ڕووی یه‌كێتی بوونه‌ته‌وه كۆتایان بێت. تا ئێسته به‌فه‌رمی هیچ كه‌سێك بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كاندید نەبووە.