لەساڵی 1362 لەگەرماگەرمی شەڕی پارتیزانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە باڵی حزبی کمۆنیستی ئێران لە ناوچە کوردنشینەکاندا لەدژی کۆماری ئیسلامی، کەسێکی بیسەر لەبارەی ئحسان پاشا و رووداوەکانی ئاگری لە رادیۆی حزبی دێمۆکراتەوە ئەم پرسیارەی کرد. رادیۆی حزب لەوڵامدا راستییەکانی ئاراراتی رەت کردەوە و شۆڕشەکە و سەرۆکایەتییەکەی گرێدراوی ئەمپریالیزمی بەریتانیا ناودێر کرد. دەبێ بڵێم لەو ساڵانەدا حزب دێمۆکرات دروشمی بمرێ ئەمپریالیزمد بەتایبەت لەدژی ئەمریکا هەڵدەدا و لەم دروشمەدا لایەنگری خۆی بۆ سۆڤیەت دەردەبڕی دژ بە ئەمریکا. لەکاتێکدا کە دوای شەڕی کەنداو لەنێوان هاوپەیمانانی ئەمریکا و ئێراق و شکستی ئێراق و دەرچوونی لەکوەیت، سەدام بە هەموو هێزیەوە هێرشی کردە سەر کوردانی ئێراق و لەئەنجامدا ئاوارە بوون و بەپێ سنوورەکانی ئێران و تورکیایایان لەساڵی 1991 بڕی. وڵاتانی کمۆنیستی بەتایبەت سۆڤیەت و چین و کوبا لەکوردان لەبەرانبەر کۆمەڵکوژیەکەوە پشتیوانی و لایەنگریان کرد و لەرێگای بڕیاری رێکخراوی ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵی پاراستنی کوردانیان لەبەرانبەر دژبەرانیان دا. (لاپەڕەی 146 پرتووکی ژەنراڵ ئحسان نوری پاشا نووسینی رەحیم ئۆشنەوی مەحموودزادە)

نووسەر لەسەرەتای پرتووکەکەوە باسی هەرزەکارێک دەکات کە لەماڵی ئحسان نوری پاشا گەورە بوو و تەنانەت بۆ خۆی رۆشتبووە خوازبینی بۆی. بۆیە ئەو یەکێک لەسەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان لەبارەی نوری پاشایە. هەروەها لەبارەی پشتیوانی وڵاتانی کمۆنیستی لەسەدام چەند خاڵ دەورووژێنێت: ژمارەی رێکخراوە چەکدارەکانی کوردی لایەنگری سۆڤییەت و وڵاتانی دیکەی بە ئایدیۆلۆژی کمۆنیستیەوە زۆرن وەک کۆمەڵە، پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیا، پارتی کمۆنیستی ئێراق بەهاوبەشی کوردان، پەکەکە… لەبارەی کوباوە دەکرێت ئاماژە بدرێت بەوەی کە لەیەکێک لەگۆڕەپانە سەرەکیەکانی هاوانا پایتەخت پەیکەری مستەفا کەمال ئاتاتورک دانراوە لەکاتێکدا کە شەرڤانانی کورد گرێدراوی پەکەکە دوای ئازادکردنی رەقە لەسوریا لەدەستی داعش ئەوەیان پێشکەش بە کاسترۆ و چەکوارا پێشکەش کرد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی