رۆژنامەی ستاندار بەئاماژە بەمەی کە کورد بەدرێژایی قەیرانی سوریا لەگەڵ دەمشق پێکدادانی رژدیان نەبووە شیمانەی پێکدادان لەنێوان کورد و دەمشق لاوازە بەڵام هۆشداری دەدا لەبارەی شیمانەی ئەوەی کە تورکیا بیەوێت دووبارە لەگەڵ کوردان شەڕ بکات.

تورکیا لەبەهێزبوونی کوردانی سوریا دەترسێت بۆیە تائێستا دووجار هێرشی کردۆتە سەریان لەساڵی 2018 عەفرینی لێ ستاندن و لەساڵی 2019 گرێ سپی و سەرێ کانی لێ ستاندن ئەوەش دوای دەرچوونی ئەمریکا لەناوچەکەدا هات.

رۆژنامەی ستانداری بەریتانی لەراپۆرتێکدا لەمبارەوە هۆشداری دەدات لەوەی کە تورکیا هێشتا کێشەی 3.5 ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی سوری هەیە و هەوڵ دەدا لەناوچە کوردنشینەکاندا بەجێیان بکات.

ئەم رۆژنامە لەدرێژەدا دەنووسێت: پرۆژەی تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن بۆ جێگیرکردنی ئاوارە سوریەکان لەناوچەکانی ژێر چاودێری کورد بۆتە هۆی ئاوارە بوونی 300 هەزار کەسی ناوچەکە. بۆیە لەوانەی جارێکی دیکە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر کورد لەو ناوچانە.

ئەم رۆژنامە بەئاماژە بەوەی کە کورد بەدرێژایی قەیرانی سوریا رژدانە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی رووبەڕوو نەبوونەوەتەوەی شیمانەی پێکدادان لەنێوانیاندا کز دەبینێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی