ئاریه‌ن شێخمۆس شاره‌زای کاروباری سیاسیی سووریا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه که له ڕێگای شه‌ڕ یان له ڕێگای ئاشتییانه‌وه کۆنتڕۆڵی کردوووه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و خۆڕهه‌ڵاتی سووریاش نه ئاشته‌وایی قبووڵ ده‌کات و نه پێشوازی له شه‌ڕ ده‌کات.
***
ناوبراو گوتیشی: له‌لایێکه‌وه به‌رپرسانی کوردی سووریا هه‌میشه پێشوازییان له ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کردوووه و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئه‌نجام داوه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دانووستانه‌کان به‌هه‌ند وه‌رناگرێت. پێویسته ڕووسیا و ئێران وه‌ک هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی سووریا گوشار بخه‌نه سه‌ر دیمه‌شق که دانووستان ئه‌نجام بدات و دانووستانه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت.
***
شێخمۆس له درێژه دا وتي: باڵي سوري په که که واته يه په گه و په يه ده ئیدعای جیابوونه‌وه ناکات و به‌رگری له یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا ده‌کات و له‌م ڕێبازه‌شدا زۆرێک له ئه ندامان و کاديراني کوژراون. دانووستانی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و کورده‌کان درێژه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر گوشاری هه‌ندێک لایهنیتر وه‌ک ئێران و ڕووسیا و ئه‌مریکا کارتێکه‌ریی تێدا بێت. بابه‌تی دیکه پاککردنه‌وه‌ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا له تیرۆریستان و سوپای تورکیایه. بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین و جرابلۆس و ناوچه‌کانیتر هاوکارییه‌کانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ڕووسیا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ئێران گرینگایهتییێکی زۆری هه‌یه. ئێران وڵاتێکی به‌هێز و کارتێکه‌ر له خاکی سووریایه و پێویسته له‌مباره‌وه هاوکارمان بێت.