ئه م رۆژانه باسي داعش و په که که يه له با‎غۆزي دێره زوور که زۆربه يان خۆيان راده ستي په که که کردووه و ئێستا ده گوترێت که په که که به پاره ئه مانه له سه ر سنووره کان ئازاد ده کات و ئه مه بۆته کێشه و مه ترسي دووباره بۆ ناوچه که.

له مباره وه قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی شنگال ده ڵێت: چەکدارانى پەکەکە لە بەرامبەر وەرگرتنى پارە، زیاتر لە ٥٥٠ تیرۆریستى داعشیان لە سووریاوە گەیاندووەتە خاکى عێراق و لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا خۆیان حەشارداوە. پەکەکە هاوکارى تیرۆریستانى داعش دەکات لە ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا.

شەشۆ لە درێژه دا وتي: چەکدارانى پەکەکە لە چەند رۆژى رابردووەوە لە بەرامبەر وەرگرتنى پارە، زیاتر لە ٥٥٠ تیرۆریستى داعشیان بۆ نێو خاکى عێراق گواستووەتەوە و لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا خۆیان حەشارداوە، بەشى زۆرى چەکدارەکان لە سنوورى قەزاى شنگال و تەلەعفەر و لە شارەدێیەکانى رەبیعە، بەعاج و بلێج خۆیان ونکردووە.

داعش وەکو مارى سڕ وایە

شەشۆ وتي: ئەو تیرۆریستانەى داعش لە باغۆزى دێره‌زۆرى سووریاوە هێندراونەتە سنوورى پارێزگاى نەینەوا و قەزاى شنگال، ئەمە دووبارە داگیرکردنەوەى شنگالە و ئەگەرى کارەساتێکى دیکەى مرۆیی هەیە، چونکە داعش وەکو مارى سڕ وایە، هەر کاتێک گەرم بێتەوە پەلامارى خەڵکى بەشمەینەتى شارەکەمان دەدات. پەکەکە کوڕى پارەیە، ئەوە چەندین ساڵە بوونەتە بەڵا و سەرئێشە بۆ شنگالییەکان لەژێر دروشمى پاراستنى شنگال، کەچى ئەمڕۆ لەگەڵ داعش رێککەوتن دەکەن بۆ دووبارە گەڕانەوەى داعش بۆ سنوورەکەمان

په‌كه‌كه بووني له شنگال ناياسايي و ناشه‌رعييه

شەشۆ له کۆتايدا وتي: دەبێت حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق پێکەوە رێکبکەون بۆ دەرخستنى پەکەکە لە شنگال، جا بە هەر رێگەیەک بێت، ئێمە دەرخستنى ئەو چەکدارە نایاسایی و ناشەرعییانەمان دەوێت. تاکە چارەسەر گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقە بۆ شنگال، تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە، سنوورەکە لە تیرۆر پاک نابێتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی