لە شارۆچکە کانی ماسێ چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی تورکیا و شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە روویدا و بەهۆیەوە هێڵی 33 کەیڤی کارەبای نیشتمانی نێوان ئامێدی و کانی ماسێ پچڕا. 

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ لەمبارەوە وتی: هێرشەکە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی 14-5-2020 لە ناوچەی باروخێی نزیک شارۆچکەی کانی ماسێ بووە و نزیکەی یەک کاژێر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولا بەردەوام بووە.

بەهۆی پچڕانی ئەو هێڵە 33 کەیڤییەی کارەبای نیشتمانی، هاونیشتمانییانی شارۆچکەی کانی ماسێ بە بێ کارەبا ماونەتەوە.

لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرش و رووبەڕووبوونەوەیە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ ئاماژەی بەوە کرد، “ئێمە نازانین زیانەکانی هەردوولا چی بوون، بەڵام کارەبا بڕاوە و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێوان خەڵک دروستکردووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە سێ شەوی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی بەرواری باڵایان تۆپباران کرد، شەوی رابردووش چەند گولە تۆپێک لە نزیک گوندی کێستە کەوتوون، زیانی ماددی بەر چەند خێزانێک کەوت. 

بەهۆی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تورکیا تۆپباران و بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەکات، بە تایبەت قەزای ئامێدی کە جگە لە زیانی ماددی تاوەکو ئێستا 23 کەس کوژراون. بەو هۆیەوە تائێستا ئاو و کارەبای 76 گوندیش بڕاوە.

لە نزیک گوندی دێرشکێ کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە ناوەندی ناحیەی کانی ماسێ دوورە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە شەڕ لەنێوان پەکەکە و هێزەکانی تورکیا روویدا.

عائیشە ئەحمەد، لە گوندەکە منداڵ و نەوەکانی لەدەوری خۆی کۆکردووەتەوە و ناهێڵێت لەماڵ بچنە دەرەوە، لەنێو ماڵدا بەبێ ئاو و کارەبا ماونەتەوە، باسی لەوە کرد کە بە دەنگی تۆپباران خەبەریان بووەتەوە.

لە دەستپێکی ئەمساڵ، بەهۆی بۆردوومانی تورکیا بۆسەر بنکەکانی پەکەکە، هاونیشتمانییەک لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستداوە و هاونیشتمانییەکی دیکەش برینداربووە.

بەوتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێراق و خەڵکی ناوچەکە، ئەم بیانوویە پەکەکە دەیداتە دەستی تورکیا بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بوردمان بکات و قوربانی سەرەکیش خەڵکی بێ تاوانن. بۆیە بەتوندی دژی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی پەکەکەن و داواکارن هەرچی زووتر ناوچەکەیان چۆڵ بکەن و بڕۆنەوە ناوچەی خۆیان شەڕ بکەن و خێر و بێرەکەیان ببنەوە بۆ تورکیا با تورکیا ئەگەر بوردمانیشی کرد تورکیا کاول بێت و خەڵکی خۆی بکوژرێن بۆ خەڵکی ئەم ناوچانە ببنە قوربانی یاری تورکیا و پەکەکە؟

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی