ماوەی چەند ڕۆژێکە، دەنگۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی زانکۆ بورهان بڵاو دەبێتەوە کە پێشتر لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاشکرای کردبوو، لە لایەن لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەڕەشەی کوژرانی لەسەرە.

 رۆژنامەنووس زانكۆ بورهان لە ماوەكانی رابردوودا چەند بابەتێكی بەڵگەیی و ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە بەهۆی ئاشکراکردنی چەند کارێک، لاهوور جەنگی شەرمەزار بوو، بەم هۆیەوە دوای ماوەیەك رۆژنامەنووسەكە لە فەیسبووك دا ئاشكرای كرد كە لاهوور جەنگی هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووە.

 زانكۆ بورهانی رۆژنامەنووس دەڵێ: هەر كاتێك كوژرام، تیرۆر كرام، لەناوبرام، هەرچیم بەسەرهات، بزانن كە بكوژی من لاهوور جەنگییە، دووبارەی دەكەمەوە لە ئێستاوە ئەوە لە زاری خۆمەوە ببیستن.

 لە دوای ونبوونی زانکۆ بورهان و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی زانکۆ بورهانیان کردووە.  داواکاریی بەشێکی بەرچاوی ئەو چالاکانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕاستەوخۆ لە لاهوور جەنگییە، بەهۆی ئەوەی پێشتر زانکۆ بورهان خۆی رای گەیاندبوو کە هەرچییەکی بەسەر بێت، ئەوا لاهوور جەنگی بەسەری دەهێنێت.

 لە نێو ئەو بەڵگانەی کە زانکۆ بورهان لە ماوەی رابردوودا بڵاوی کردووەتەوە، دەردەکەوێت کە لاهوور جەنگی لە ڕێگەی کەسێکەوە، ئافرەتی ئاست نزمی تەنانەت لە دژی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بەکار هێناوە تاوەکوو دواتر تۆماری ڤیدیۆیی ئەو سەرکردانە وەک کارتی فشار بەکار بهێنێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی