دوای ئەوەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسراوێكدا داوای لە كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كرد كە وادەی بەستنی كۆنگرە دیاری بكات، كێشە لە نێوان ئەو دوو بەرپرسەی یەكێتی رووی داوە. شاناز هه‌موو کێشەکانی نێو یەکێتی خستووە ئەستۆی کۆسرەتەوە و بەتوندی هێرشی کردۆتە سەری بە ناتوانا و گەندەڵ ناوی بردووە و لەوڵامیشدا کۆسرەت و دەورووبەرەکەی شانازیان بێ وڵام نەهێشتەوە و بە ناشاز ناویان برد و گەندەڵییەکان یەکێتی لەبەریتانیا کە شاناز بەرپرسیاریەتیان دایە بە قامچکی رەخنە و ئەم ململانێیانە بۆتە هۆکاری دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی کە زۆر لەمێژە خەریکن دەیبەستن.

***

كۆسرەت رەسووڵ لەو نامەیە نیگەران بووە ئەمەیش وایكردووە كە لە ماڵپەرێكی نزیك لە خۆی لە نووسینێكدا هێرشی تووند بكرێتە سەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بەهۆكاری تۆرانی جەماوەری یەكێتی لە بەریتانیا ناوی هێناوە. شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش لەكاردانەوەدا هۆكاری شكستەكانی یەكێتی لە هەولێر خستووەتە ئەستۆی شاڵاو كۆسرەت رەسووڵ. 

***

محەمەد وەتمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،راگەیاند، دوای جەژن ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆ دەبێتەوە و لەسەر ئەنجامدانی وادەی بەستنی كۆنگرە خۆی یەكلا دەكاتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی