پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێت، پڕۆژەیەکی لەبارەی ئایندەی یەکێتی و کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە پێشکەش کرد، لەلایەن جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتییەوە، کار لەسەر سڕکردنی مەلا بەختیار دەکرێت. مەلا بەختیاریش لەبەرانبەردا وەک کاردانەوەیەک هەڕەشەی دەست لەکار کێشانەوە دەکات.

 پێشتریش لەلایەن گرووپەکەی سەر بە بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتییەوە هەڵمەتێکی میدیایی چڕ لە دژی مەلا بەختیار دەستی پێ کردبوو.  لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی (پەیسەرپرێس)ی ناوخۆیی سلێمانی، باس لەوە دەکات کە مەلا بەختیار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەرپرسێکی باڵای یەکێتییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە ئەگەر بەرهەم ساڵح لە کۆنگرەدا بکرێتە سکرتێر یاخود هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەوا ئەو ناگەڕێتەوە نێو یەکێتی و بە یەکجارەکی دەست لەکار دەکێشێتەوە. مەلا بەختیارئەمەشیە وتووە کە ئەگەر  لە حزبەکەی بێئومێد بێت، ئەگەر هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا لیستێکی سەربەخۆی هەبێت و ئەمەشی چەند جارێک بە ناڕاستەوخۆ باس کردووە.

 پێشتریش مەلا بەختیار بە توندی وەڵامی گرووپەکەی سەر بە بەرهەم ساڵحی دابووەوە، هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە سەرۆک کۆماری عێراق لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا پۆستەکەی وەرگرتووە، ئەوا ناچار دەبێت ڕاستییەکانی چۆنیەتی وەرگرتنی پۆستەکە ئاشکرا بکات، ئینجا چی دەبێت با ببێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی