وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون.
ئەم وزارەتە سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە پشتگری ئاسمانی لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون.
لە هەرێمی کوردستانیش ٩ چەکداری پەکەکە کوژران
هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەندراوێکی دیکەدا باسی لەوە کردووە کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەی حەفتانین لەهەرێمی کوردستان ٩ چەکداری پەکەکە کوژران.
وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی تیمەکانی کۆماندۆ لە ناوچەی حەفتانین ٩ چەکاری پەکەکە کوژراون. ساڵانێکە پەکەکە لەهەرێمی کوردستان خۆی حەشار داوە و تورکیاش بەدوایدا دێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بوردمان و تۆپبارانی دەکات و تا ئێستا بە سەدان گوندی سەرسنووی لەو ناچانە چۆل و یا خاپوور کراون و رەز و باخ و مەڕ و ماڵاتێکی زۆر لەناو چووە و بە سەدان کەسیش بریندار و کوژراون.