لە ماوەی بیست ساڵی شەڕ و پێکدادانی پەکەکە و تورکیا، هیچ ساڵێک هێندەی ئەم بەهارە شەڕیان نەکردووە، کەم رۆژ هەیە چەکدارانی پەکەکە هێرش نەکەنە سەر قەڵا سەربازییەکان و تورکیاش بە فڕۆکە و تۆپە دوورهاوێژەکانی وەڵام نەداتەوە.

خەریکە وەرزی هاوین نزیکدەبێتەوە و ئەفرام سەعیدی هەنگەوان هێشتا لەنێو گوندی پانجاری برادۆست هەنگەکانی بەخێودەکات؛ ئەو هەنگەوانە 150 پورەنگی هەیە، ساڵی رابردوو لەم کاتەدا هەنگەکانی لە کێلەشین و خنێرە بوون، ئەمساڵ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی پەکەکە و تورکیا رێگەی نەدا هەنگەکانی راگوێزێت، دەڵێ “بەهۆی تۆپبارانەکانەوە، پووش و پەڵاش ئاگردەگرن و دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەنگەکان”.

رووبەری برادۆست هەزار و 617 کیلۆمەتر دووجایە، 92 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، لەم وەرزەدا زیاتر لە 150 هەزار سەر مەڕی لێ بەخێودەکرێت، سێ هەزار خێزان بەمەبەستی کاری کشتوکاڵی وەرزی رووی تێدەکات، زیاتر لە 10 هەزار پورەنگی لێ بەخێودەکرێت.

بەهۆی نائارامیی ناوچەکە، لە کۆی 264 گوند، 118 گوندیان چۆڵکراون، رووبەری نائارام ئێستا لەو سنوورە 45 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ساڵی رابردوو چوار کاسبکار بە تۆپباران و بۆردومان گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش وێڕای زیانە ماددییەکانی خەمڵێندراو بە نیو ملیۆن دۆلار.

مەلا قاسم، موختاری گوندی شێرکان دەڵێ “وردە وردە خەڵک مەڕ و ماڵاتەکانیان دەفرۆشن، ئەوەی مەڕ و ماڵاتیشی فرۆشت لێرەبوونی بۆ چییە؟ ژیانەکەی مەڕ و ماڵاتە و بە ناچاری کە نەیما، لێرە دەڕوات، گوندەکەی چۆڵ دەکات و باردەکات، پار هەندێک و ئەمساڵیش ژمارەیەکی دیکەی گوندەکان چۆڵ بوون”.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان دەڵێ “پەکەکە هێرش دەکاتە سەر قەرەقۆڵەکانی تورکیا و ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتی و کاسبکارانی ئێمە قوربانین. سنوورەکان ئارام نین و کاسبکارانمان ئاگادارکردووەتەوە کە نزیک ناوچە سنوورییەکان نەکەون، چونکە هەمیشە پێکدادان هەیە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی