لە قامشلۆی کوردستانی سوریا، شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سووریا و و هێزە ئەمنییەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سوریا کە باڵی پەکەکەن لەوێ، روویدا.

رووداوەکە لەکاتێکدا روویدا کە لە ناوچەی مەقاسم لە گەڕەکی حەلکۆ هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ویستوویانە بیخەنە ژێر کۆنترۆڵکی خۆیانەوە، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان هەردوولادا روویداوە و شەڕ بەردەوامە.

رۆژی شەممە 4-4-2020 لە ناوەڕاستنی شاری قامشلۆی کوردستانی سوریا، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن چەکدارانی سەر بە حکومەتی سووریا کرانە ئامانجی تەقەکردن، بەوهۆیە شوفێرێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ناوی (وائیل جوان ساڵح) کوژرا و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بەناوی (محەممەد سەبری عەلی) برینداربوو؛ پاشان هێزەکانی رووسیا دەستیان بە نێوەندگیری کرد.

ئەم رووداوی تەقەکردن و سەنگەر لەیەکگرتنانە یەکەمجار نییە، پێشتریش لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند رووداوێکی هاوشێوە روویان داوە. ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای شەڕ لەسوریا، باسی ئەوە کراوە کە دەمشق بۆ خۆی ناوچە کوردنشینەکانی خستە کۆنترۆڵی پەکەکە تا بۆی بپارێزێت و بۆیە ئەم پێکدادانانە بە نمایش دەزانرێت لەلایەن زۆرێک لەکارناسان و چالاکی بوارەکەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی