سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ گوتارێكی بۆ هاووڵاتییانی عێراق، ڕای گه‌یاند، پڕۆژه‌یان هه‌یه‌ و چاكسازی له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین و مووچه‌ی پله‌ باڵاكان بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌، گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌كه‌ین، فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان پشتوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن. پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ناڕازییانی شه‌قامی عێراقییه‌، وڵات له‌و قۆناغه‌ سه‌خت و حه‌ساسه‌ ده‌رباز ده‌بێت.

***

به‌یار تاهیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: ئێمه‌ پشتوانی پڕۆژه‌ چاكسازییه‌ ئیداری و داراییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتیوانی بن ئه‌وه‌ پێمان وایه‌ پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ناڕازییانی شه‌قامی عێراقییه‌، وڵات له‌و قۆناغه‌ سه‌خت و حه‌ساسه‌ ده‌رباز ده‌بێت.

***

سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراقیش وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی پڕۆژه‌ی چاكسازی و دادپه‌روه‌ریداین هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی بێته‌ په‌رله‌مان پشتیوانی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت، داوایش ده‌كه‌ین چاكسازی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌. هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی مانگێك نابێت حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ ته‌واوه‌تی كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و زه‌خته‌ی له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و شه‌قام و مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌كان له‌سه‌رییه‌تی جێبه‌جێ نابێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ین، باشترین بژارده‌یه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌رێمی كوردستان. فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان مانگانه‌ دانیشتنمان هه‌بووه‌ هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، پشتیوانی بكه‌ین به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌. پێڕه‌وى ناوخۆیى هاوپه‌یمانی كوردستانی نوسراوه‌ته‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ لایه‌نه‌كان واژووی بكه‌ن و هه‌نگاوی باش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ندراوه‌، پێویسته‌ پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو فڕاكسیۆنی گه‌وره‌ زیاتر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی