ئاماژه:

کريس کۆچێرا نووسه ر و رۆژنامه نووس و کوردناسي فره نسي که له 31 جولاي 2017 له ته مه ني 79 ساڵيدا کۆچي دواي کرد له کاتي ژيانيدا بابه تێکي له ژێر ناونيشاني عه بدۆڵائۆجالان له زاري ئه ندامه سه ره کيه کاني په که که وه، بۆچووني ئه و به رپرسانه ي که دواتر له په که که جيابوونه وه له باره ي ئۆجالانه وه ده گوازێته وه. ئه م بابه ته له لايه ن کوردھه واڵه وه وه رگێڕاوه ته وه بۆ کوردي.

 

ھاوکات که دادگاي مافي مرۆڤي ئه ورووپا رايگه ياند دادگايي کردني ئۆجالان نادادپه روه رانه يه ھه ندێک له ھه ڤاڵاني نێزيکي سه رۆکي ئه م گرووپه رێکخراوێکي نوێيان به ناوي پارتي وڵاتپارێزاني دێمۆکراتيکي کوردستان  (PWD) دامه زراند و له سه رۆکي پێشووي خۆي ره خنه يان گرت.

 

ئه وان عه بدۆڵائۆجالانيان وه ک ديکتاتۆرێکي له به راورد به ستالين و ھيتلێر ده زاني که به گوێره ي ئه م ئه ندامه ي پێشووي په که که ده ستووري کوشتني دژبه راني دابوو. ئه نداماني پێشوو که ساني بچووک و پله نزم نه بوون. له نێوانياندا فه رمانده ي پله به رزي په که که وه ک عۆسمان ئۆجالان براي عه بدۆڵائۆجالان و شاناز ئاڵتوون و نزامه دين تاش ھه بوون.

 

نزامه دين تاش له دايکبووي ساڵي 1961ي وارتۆ له رۆژھه ڵاتي کوردستاني تورکيايه که به نازناوي بۆتانه وه  يه کێک بوو له فه رمانده کاني په که که . له ساڵي 1986 بوو به ئه ندامي کۆميته ي ناوه ندي په که که و له نه وه ده کاندا فه رمانده ي سه ربازي په که که بوو.

 

شاناز ئاڵتوون له دايکبووي 1969ي باتمانه که له ته مه ني بيست ساڵيدا بووبه ئه ندامي په که که و دواي تێپه ڕاندني خولي په روه رده ي چه ند مانگه له ئاکادمي سه ربازي په که که له چۆمي به قاعي لوبنان وه ک شه رڤان رۆيشته شاخه کاني کوردستان. ئه م ژنه جوان و سه ره نج راکێشه به نێوي سه کينه ناسراو بوو و فه رمانده ي يه کينه کاني 150 که سي ژناني به ده سته وه بوو.

 

عۆسمان ئۆجالان 9 ساڵ له براکه ي عه بدۆڵائۆجالان بچووکتره و له ساڵي 1958 له گوندێکي بچووک به نێوي عۆمه رلي له پارێزگاي ئۆرفا چاوي به جيھان ھه ڵھێنا. ئه و دواي خوێندن له زانکۆي راھێناني مامۆستا له ساڵي 1978 بوو به ئه ندامي په که که و دوو ساڵيش له ليبي مايه وه. له ساڵي 1986 بوو به ئه ندامي ناوه ندي و له نه وه ده کاندا بوو به کۆنسه ي سه رۆکايه تي به ڵام له ساڵي 1992 به واژۆي ئاگربه س له گه ڵ پارتي و يه کێتي که وته به ر تووڕه يي په که که وه.

 

دواي ئه وه ي که عۆسمان ئۆجالان له گه ڵ 14 ئه ندامي سه ره کي و 30 شه رڤاني په که که بنکه کاني ئه م گرووپه يان له قه نديل به جێ ھێشت و رۆيشتنه ناوچه کاني ژێر چاودێري يه کێتيه وه له نێزيکي سنووري ئێران و په نابه ر بوون. ئه مانه له 21 ئۆکتۆبه ري 2004 پارێکيان به نێوي وڵاتپارێزاني دێمۆکراتيکي کوردستان له شاري سه يدسادقي نێزيک سلێماني دامه زراند.

 

ئه م سێ که سه به توندي عه بدۆڵائۆجالانيان ئيدانه کرد و تاوانباريان کرد به وه ي که دواي ده ستگيرکردني له شوباتي 1999 ھه ڵگه ڕايه وه له مێژووي پارته که و ئارمانجه که يان که سه ربه خۆيي کوردستان بوو. نزامه دين تاش به تووڕه ييه وه وتي: عه بدۆڵائۆجالان ئێستا ده ڵێت کورده کان به شێکن له نه ته وه ي تورک. ئه و راشکاوانه ده ڵێ که ماليسته و ده وڵه تي تورکيا متمانه ي پێيه. ئه و پێشتر کورده کاني تورکياي تاوانبار ده کرد که توانه ته وه و کێشه يان نه خۆشي که سايه تيه.

 

ئه م دژبه رانه ھه روه ھا سياسه ته کاني عه بدۆڵائۆجالانيان له باره ي شه ڕ له گه ڵ پارته کورديه کاني ھه رێمي کوردستان ره خنه کرد و نزامه دين تاش ده ڵێت: عه بدۆڵائۆجالان ھه رێمي کوردستان به ئيسرائيلي دووه م ناو ده بات. به ڵام بۆ خۆشي ده يه وێت کوردان بکاته کوێله ي سياسه تي تورکيا.

 

شاناز ئاڵتوون ده ڵێت: من رۆيشتمه شاخ تا وڵاته که م ئازاد بکه م و بۆ سه ربه خۆيي رۆيشتم به ڵام تێگه يشتم شه ڕ له گه ڵ داگيرکاري تورکيا له نێو په که که دا ناکرێت. که سێک له باره ي ھه موو شته وه بڕيار ده دات و که سي ديکه ش ناتوانێت بۆچووني خۆي درببڕێت.

 

عۆسمان ئۆجالان براي عه بدۆڵائۆجالان که ئه ندامي کۆنسه ي به ڕێوه به ري په که که و که سي دووه مه ي ئه م گرووپه بوو له نه وه ده کاندا له لايه ن په که که وه ده ستبه سه ر کرا. عۆسمان ئۆجالان له ديمانه يه کدا له گه ڵ گۆڤاري ميدل ئيست ده ڵێت: ئه وان له ساڵي 1933  ھه موو به رپرسياريه تيه که يان لێ ستاندمه وه و بۆ ماوه ي سێ مانگ له ژووري تاکه که سيان کردم پێش دادگايي کردن له ساڵي 1995 بۆ ماوه ي 52 رۆژ لێکۆڵينه وه يان لێکردم به ڵام دادگاکه به س يه ک رۆژ بوو. ھه ڕه شه يان لێکردم که ئه گه ر ھێشتاش بۆچوونه کانم بپارێزم ئه وه له سێداره ده درێم. ئه گينا ده به خشرێت. باسێک له پارێزه ر و ئه م شتانه نه بوو به گوێره ي رێسا و ياساي شاخ دادگايان کردم.

 

پرسيار ئه مه يه يه ئه م که سانه که قورباني ديکتاتۆري ئۆجالان بۆ ماوه ي 10 تا 15 ساڵ بوون بۆ زووتر له په که که دانه بڕان؟ وڵاميان ئه مه بوو: بۆ درێژه دان به وڵاتپارێزي.

 

بۆتان ده ڵێت: په که که رێکخراوێکي مارکسيست – لنينيستي و ناديمۆکراته  به ڵام شه ڕي بۆ ئازادي کوردستان ده ست پێکرد. بۆيه ئێمه نه مانده ويست ره خنه ي لێبگرين. ئێمه نه مانده ويست له سه ر رێگاي شه ڕ بنێينه وه. دواي رووخاني سۆڤيه ت ناچار بووين ئه ڵترناتيڤێک بۆ شه ڕي چه کداري ببينينه وه بۆيه له رێبازي ديکتاتۆرانه ي ئۆجالان بۆ درێژه ي شه ڕ ره خنه مان گرت. ھه ندێک له ئێمه به بۆنه ي ئه م ره خنانه وه تاليم دران. دواي ده ستگيربووني ئاپۆ خۆمان رێکخست. له ساڵي 2003 سه رۆکايه تي پارتي تووشي ناکۆکي ببوو و چونکه رێگاي رێفۆرمي ناوخۆيي نه بوو بۆيه ئێمه له گه ڵ 18 ئه ندامي کۆميته ي ناوه ندي له په که که دابڕاين.

 

تاش و ئاڵتوون ده ڵێن بۆ زۆربه ي ئه نداماني په که که ناتوانن له م گرووپه داببڕێن. بۆتان ده ڵێت: کاتێک له شاخين له گه ڵ دونياي ده ره وه په يوه نديمان نييه. چونکه په که که بڕيار ده دات که ھه رکه س له په که که داببڕێت بکوژرێت بۆيه ئه و ترسه ئاسته نگي ھه ڵھاتنه.

 

سه کينه ش ده ڵێت: ئه ندامبوون له په که که وه ک په سه ندکردني ئائينێکه. چوونکه گرێداني ئايديۆلۆژي دێنێته کايه وه و ته نانه ت له تورکيا که سانێک ھه ن که ئاپۆ وه ک په يغمه ر ده يپه ره ستن. ئه ندامبوون له په که که ئاسانه به ڵام دابڕان دژوار.

 

بۆ ئه نداماني په که که دژوارترين ئيش دابڕانه له و پارته و ھاتنه خواره وه يه له شاخ و دابڕان له ھه ڤاڵانه که ساڵانێک پێکه وه بوون. راھاتن له گه ڵ ژياني ئاسايي دژواره. زۆرتريان له ته مه ني خواره وه ده ڕۆنه شاخ و دواي دابڕان نه ئيشێک ده زانن و ھۆنه رێکيان ھه يه. ھيچيان بۆ ژياني نوێ نييه.

 

سه کينه له درێژه دا ده ڵێت: من خۆم له م دۆخه دا بووم… ھيچ رێگايه کم بۆ ھه ڵھاتن له شاخ نه ده بينيه وه. من ئاگام له پێشکه وتنه کاني جيھان نه بوو. باشترين سه رده ماني ژيانم واته له 23 بۆ 35 ساڵيم له شاخ تێپه ڕاند. ئه گه ر ده متواني رێکخراوێک دامه زرێنم تا بتوانم يارمه تي ئه وانه بده م که ھه ڵدێن باش ده بوو بۆ نموونه له ھه رێم که مپێکيان بۆ بکه ينه وه تا بتوانن چه ک وه لاوه بنێن و ژياني ئاسايي خۆيان بکه ن و رێگايان بۆ ھه موار بکه ينه وه.

 

تاش ده ڵێت: ئه گه ر پێواني دێمۆکراسي له تورکيا ھه بێت ئه وه کورده کان سه رۆکێکي نوێ ھه ڵده بژێرن. ئه وان ده توانن له کۆمه ڵگاي سڤيل دا خۆيان رێکبخه ن و له رێگاي ئامرازه دێمۆکراتيکه کانه وه بگه نه ئارمانجه کانيان. له درێژه دا وتي: ئێمه  خوازياري سيستمێکي فيدراڵين له تورکيا.

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی