ئاماژه: عهبدۆڵادهميرتاش سياسه تواني کوردي لايه نگري په که که و شارداري پێشووي سوري ئامه د به مجۆره وڵامي پرسياره کاني په يامنێري کوردههواڵي له باره ي رووداوه کاني ئه م دوايانه دايه وه.
کوردههواڵ: له ھێرشه کاني ئه م دوايه ي تورکيا بۆ شنگال زه کي شنگالي يه کێک له ئه نداماني سه رکردايه تي په که که کوژرا، گرنگايه تي زه کي شنگالي له بواري رێکخستنيه وه بۆ په که که چۆن بوو؟
عهبدۆڵا دهميرتاش: بۆ خۆم نايناسم. به ڵام مردن بۆ که س داوا ناکه م. ئه و و ھه موو مردووه کان به ره حمه ت بن. به ڕاي من ھه موو مرۆڤه کان گرنگن. ئێمه پرسي کوردمان ھه يه له تورکيا و خۆرھه ڵاتي ناوه ڕاست و ته نيا له رێگاي گفتگو چاره سه ر ده بێت. به شه ڕ و توندوتيژي و به وه ي که بگوترێت کێشه ي کورد بووني نييه چاره سه ر ناکرێت.
کوردههواڵ: په که که له به يانيه که يدا به راشکاوانه ئێراق و ئه مريکا و ده زگاي ھه واڵگري يه کێتي و پارتي تاوانبار کردووه که له گه ڵ تورکيا ھاوکاريان کردووه. راي ئێوه چييه له مباره يه وه؟ بۆ کوردان ده بێت ھاوکاريان کردبێت؟
عهبدۆڵا دهميرتاش: من نازانم ھاوکاريان کردبێت يا نا به ڵام ئه وه ي بۆ ئێمه کوردان پێويسته يه کێتيه نه ھاوکاري له گه ڵ دوژمنان. من وه ک سياسه توانێک ده ڵێم پێويسته يه ک بگرين بۆ پرسي کورد رێگا چاره يه کي ئاشتيانه ببينينه وه. تورکيا تائێستا سياسه تي سڕينه وه و شه ڕي له پێش گرتووه و سه رنه که وتووه. به س به وتووێژ ده کرێت به ئامانج بگه يت.
کوردههواڵ: ئێوه ئاماژه تان به سياسه تي سڕينه وه. تورکيا ته نانه ت ھه بووني کوردانيش ره ت ده کاته وه و پێشتريش ره تي کردووته وه. به شه ڕ و توندوتيژيش به ئانجام ناگات ئه وجا رێکار چييه؟
عهبدۆڵا دهميرتاش: تورکيا ده بێت پێداچوونه وه يه ک به سياسه ته کاني خۆيدا بکاته وه. له چه ند ده ھه ي رابردووي مێژووي خۆي ئه م وڵاته به سياسه تي سڕينه وه نه يتوانيه وه سه ربکه وێت و پرسي کورد له تورکيا قووڵتر بووه. پێويسته واز له شه ڕ ھه ڵبگرێت و کوردان قبوڵ بکات. تائێستا شاري زۆر کاول بوون و که ساني زۆريش کوژراون به ڵام ده بينين که ئه م وڵاته سه رکه وتوو نييه.
کوردههواڵ: ھه ڵبه ت ناتوانرێت بگوترێت سه رکه وتوو نه بووه بووێنه له بواري زمانه وه سه رکه وتوو بووه و ئێستا له تورکيا که م که س به کوردي قسه ده که ن و ته نانه ت گرووپي په که که ش کوردي قسه ناکه ن و ئێوه يه ک له و سياسه توانه ته ڵچنانه ن که ده توانێت به کوردي قسه بکات.
عهبدۆڵا دهميرتاش: به ڵێ راست ده که ن. ھه ڵبه ت له م بواره دا ده وڵه ت تاوانبار نييه ئێمه خۆمان تاوانبارين. ده بێت به کوردي قسه بکه ين. پێشتر کاتێک که به رپرسيارتي شاره واني به ده ستمه وه بوو بۆ زماني کوردي خه باتي زۆرم کرد و دروشمان ئه وه بوو که ھه رماڵێک قوتابخانه يه ک و ھه رشه و چيرۆکێک. به ڵام شاره واني ئێستا له ده ستي ده وڵه تدايه.
کوردههواڵ: سپاس بۆ ئێوه به رێز دهميرتاش که وڵامي پرسياره کانت داوه.
عهبدۆڵا دهميرتاش: تکايه.