عوسمان ئۆجەلان: لە فەلسەفەی پەكەكەدا پێكەوەژیان نییە

 

عوسمان ئۆجەلان برا بچووكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە، لە نێو پەكەكە بە گروپی كوردستان ناسرابوون، لە بەرامبەردا بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و كەمال پیر و حەقی كارەر دەگوترا گروپی ئەنقەرە. عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستانە و ساڵانێكە وازی لە پەكەكە هێناوە.

 

” جەمیل بایك بۆ خۆی دەڵێت داوام لە كەمال پیر كرد كەسیرە ئۆجەلان بكوژێ‌. ئەوە تاوانە، پێویستە جەمیل بایك لەسەر ئەوە دادگایی بكرێ‌. “

 

ناوبراو له باره‌ي ھه‌ندێک بابه‌تي سه‌ره‌کي نێو په‌که‌که وه‌ھا ده‌ڵێت:باوكی كەسیرە (عەلی یڵدرم) پیاوی ئیستخبارات بوو، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە كەسیرەش كاری بۆ دەوڵەت كردووە. كەسیرە كەسێكی زیرەك و تێگەیشتوو بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ژن بوو، هێرشیان دەكردە سەری . لەبەر ئەوەی ئەوكات كۆمەڵگە بەشداربوونی ژنی لە خەبات بە شتێكی ئاسایی نەدەبینی، بۆ ئەوەی كەسیرە لەو رووەوە ئازادبێ‌، ئۆجەلان هاوسەرگیرییەكی لەگەڵ كرد. كەسیرەش ئەو هاوسەرگیرییەی دەویست بۆ ئەوەی درێژە بە خەباتی خۆی بدات. بەڵام چواردەورەكەی حەزیان لێنەدەكرد. بە تایبەتی جەمیل بایك.  چونكە دەترسا بەهۆی ئەو هاوسەرگیرییەی لەگەڵ ئۆجەلان پێگەی بەرزببێتەوە و پێگەی ئەوان لەق بكات، بۆیە هێرشی دەكردە سەر. جەمیل بایك بۆ خۆی دەڵێت داوام لە كەمال پیر كرد كەسیرە ئۆجەلان بكوژێ‌. ئەوە تاوانە، پێویستە جەمیل بایك لەسەر ئەوە دادگایی بكرێ‌.

 

” ئامانجی یەكەم سۆسیالیزم بوو، نەك دروستكردنی كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات “

 

زۆر حیزبی دیكە پێش پەكەكە دروستبوون، لەوانە پارتی سۆسیالیستی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا. پاش پەكەكە رزگاری و كوك و كاوە دروستبوون. هەموو ئەو حیزبانە بەرنامەی تایبەت بە خۆیان هەبوو، هەندێكیان لەگەڵ خەباتی سیاسیدا بوون، هەندێكیشیان چەكداری، بەڵام پەكەكە لە هەموویان زیاتر دەیگوت بەبێ‌ چەك سەركەوتن بەدەست نایەت . لە كۆنگرەی یەكەمی پەكەكە زۆرتر باسی سۆسیالیزم كرابوو، بە چ رێگایەك بگەین بە سیستمێكی سۆسیالیستی، كورد چۆن خزمەتی ئەم سیستمە بكات. ئامانجی یەكەم سۆسیالیزم بوو، نەك دروستكردنی كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات.  پەكەكە تەماشای راست و چەپی نەدەكرد، هەر كەسێك ئاستەنگی بۆ دروستكردبا، لە دژی دەوەستایەوە، تەنانەت ئەوانەشی كە لەنێو پەكەكە ئاستەنگیان دروست دەكرد. پەكەكە لەسەر ئەو فەلسەفەیە دروستبووە. لە فەلسەفەی پەكەكەدا پێكەوەژیان نییە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی