عوسمان ئۆجەلان براي عه‌بدۆڵائۆجالان له بارهي سياسهته ھهڵهکاني پهکهکهوه دهڵێت: لە کۆنگرەی سێیەمەوە بڕیاری سەربازیی ناچاری دەرچوو، لە شرنەخ و هەندێک ناوچەی دیکە خەڵکی دەبوو بەناچاری بچنە ریزی گەریلاوە. لە ساڵی 1987 و 1988 و تاوەکو 1989 ئەو بڕیارە هەبوو. ساڵێک دوای خەباتی چەکداری شەڕی چەکداری رووبەڕووی شکست بووەوە، ئەوەی شەڕەکەشی بەڕێوەدەبرد، دۆران کاڵکان بوو، لەڕاستیشدا گەورەترین هەڵە هی دۆران کاڵکانە. شەڕی حیزبی شیوعی دوران کاڵکان کردی، دەتوانم بڵێم لە مێردین شەڕی کوک و پەکەکە لەلایەن دوران کەڵکانەوە دەستیپێکرد، لە ساڵێ 1985 دا لە باشووری کوردستان بەهەمان شێوە شەڕی حیزبی شیوعی و پەکەکە دوران کاڵکان هەڵیگیرساند. بە کاڵکانیان دەگوت سەفەری ساریقامیشی کردووە، ساریقامیش لە مێژووی تورکیادا 70 هەزار سەربازی خۆی لەدەست دابوو، بەهۆی ئەوەی لە زستاندا جوڵەیان بە سەربازەکان کردبوو، بەهۆی بەفر و سەرماوە 70 هەزار سەرباز تیاچووبوون. دەیانگوت هەڤاڵ عەباسیش بەو شێوەیە رەفتاری کردووە و زیانی لە شۆڕش داوە، لە 1985 دوران کاڵکان زیانی لە شۆڕشدا بەهۆی دوو بڕیارەوە.

 

 

ئۆجەلان له درێژه دا دهڵێت: من لە ساڵی 1986 هاتمە سێگۆشەی کوردستان، واتە هەرێمی ئارێی و خواکوڕک و بەرەکەشکێ. سەرەتا ئۆجەلان دەیویست نوێنەری پەکەکە بم لە ئێران، بەڵام لەوێ جەمال ناوێکی بەرپرسی پەکەکە هەبوو، کە ناوە ڕاستەکەی خەلیل کایایە، ئەو کە بیروباوەڕی تێکشکابوو، بۆ ئەوەی نەچێتە شاخ هەڵسا خۆی کردە نوێنەری پەکەکە لە ئێران و منیشی رەوانەی چیا کرد. برادەرانی ئێران بەگوێرەی نۆرمەکانی ئێران خەباتیان نەدەکرد و دەچوونە نێو خەڵکی، بۆیە ئەوان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیرکران، هەموو خەباتێکی پەکەکەش لەوێ قەدەغە کرا. گوتیان تاوەکو نوێنەرێکی دیکەی پەکەکە نەیەت ئازادیان ناکەین، بۆیە ناچاربووم لە ساڵی 1988 چوومە ئێران بۆ ئەوەی کار لەسەر پەیوەندی پەکەکە و ئێران بکەم. لە ورمێ و تاران هەندێک دیدارم ئەنجامدان و برادەرەکانمان ئازادکران و رەوانەی شاخمان کردن. منیش بوومە نوێنەری پەکەکە لە ئێران بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

 

 

برا ھه ڵھاتووه کهي ئۆجالان له پهکهکه وتي: سەرەتا پەکەکە دەیگوت لە کوردستاندا هێزی سەرەکی منم و هێزەکانی دیکە هەموویان هەڵەن. رەخنەی لە هەموو مێژووی کورد دەگرت، لەلای پەکەکە لە چینێکی نیشتمانپەروەر بترازێت، ئەوەی دیکە هەمووی هەڵەبوون و هەڵەیان کردووە. بۆیە هیچ هێزێکی دیکەی نەدەبینی و هەموو هێزەکانی رەتدەکردنەوە. پەکەکە لە مێژووی کۆن و تازەدا جگە لەخۆی هێزێکی باشتری نەدەبینی.  پەکەکە کۆنگرەی پێنجەمی بەست و چەپەکانی ناو پەکەکە گرووپی ئەنقەرە بوون، وەک: جەمیل بایک، دوران کاڵکان، مستەفا قەرەسوو، رەزا ئاڵتوون. ئەوانە کۆنگرەیان بەڕێوەدەبرد. لە 1994 بۆ ماوەی 52 رۆژ منیان لەژێر بەردێکدا زیندانی کرد، نیمچە ئەشکەوتێک بوو، نایلۆنیان لەدەوروبەری دابوو، لەژێریشمان تەنیا یەک بەتانی هەبوو.

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی