ئه‌مریکییه‌کان ساڵی 2003 هاتنه‌ عێراق، ئه‌وان له‌و کاته‌دا نه‌هاتبوون که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵکوو هاتبوون که‌ به‌ پێی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق له‌ پێناو مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌م وڵاته‌دا بمێننه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌و هه‌موو پیلانگێڕییه‌وه‌ واشنتن له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو که‌ ڕه‌زامه‌ندی عێراقییه‌کان له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ ده‌ست بێنێت.
ئه‌گه‌ر بۆ 6 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه‌، واته‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ داعش هاته‌ عێراقه‌، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌دا بوون، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا بوو که‌ به‌رده‌وام ڕایانده‌گه‌یاند بۆ دابینکردنی ئاسایشی عێراق هاتوون.
به‌ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ جیاجیاکانی عێراق له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌، رۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش له‌ هاوکاریکردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ بۆ داگیرکردنی ناوچه‌ی زیاتر به‌ره‌ به‌ره‌ ئاشکرا بوو، به‌مه‌ش عێراقییه‌کان له‌ زووترین کاتدا له‌ ئامانج و پیلانگێڕییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناو دژ به‌ داعش تێگه‌یشتن و ئه‌وه‌ش ڕوون کرایه‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکییه‌کان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن تیرۆریستانی داعش له‌ هێرش و په‌لاماره‌کانی سوپای عێراق و دوژمنانی تیرۆریزم به‌ تایبه‌ت ئێران و شه‌هید قاسم سولێمانی ڕزگار بکه‌ن، له‌ ڕاستیدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ڕۆڵی ڕزگارکه‌ره‌وه‌ی تیرۆریزم و داعشی هه‌بووه‌.
ئه‌م ڕاستییه‌ش ڕۆڵی گرنگی له‌ گۆڕینی تێڕوانینی عێراقییه‌کان به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه‌ بووه‌، به‌م دواییانه‌ش به‌ تایبه‌ت له‌ پاش تیرۆری شه‌هیدان سولێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، پرسی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی چووه‌ته‌ قۆناغێکی نوێ. ئه‌م تیرۆره‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ کرا پێویستی به‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران هه‌بوو که‌ له‌ هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د مسۆگه‌ر کرا. پاش تیرۆری ئه‌و شه‌هیدانه‌ چاوی عێراقییه‌کان به‌ ڕووی کێشه‌ و گرفته‌کانی بوونی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی له‌ وڵاته‌که‌یان زیاتر کراوه‌ته‌وه‌.
به‌م پێیه‌ش په‌رله‌مانی عێراق له‌ بڕیارێکی مێژووییدا حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی ڕاسپاردووه‌ که‌ ئه‌مریکییه‌کان ناچار به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌م وڵاته‌ بکات. موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌دریش داوای له‌ خه‌ڵکی عێراق کردووه‌ که‌ له‌ خۆپێشاندانێکی ملیۆنیدا له‌ دژی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.
لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێک بدرێت:
یه‌که‌م: بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان و پاشان داوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی ملیۆنی له‌ دژی به‌رده‌وامی بوونی داگیرکه‌رانی ئه‌مریکی، ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی بڕیاری ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ که‌ چیدی به‌ لایانه‌وه‌ قبووڵکراو نییه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ سه‌ر خاکه‌که‌یان بمێننه‌وه‌. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌مجاره‌ گه‌لی عێراقن که‌ ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بوونه‌ته‌وه‌. خۆپێشاندانه‌ ملیۆنییه‌که‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مریکییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ژێر گوشاری سه‌ر ئه‌نداماندا بووه‌، دووره‌ له‌ ڕاستی. ئه‌و خۆپێشاندانه بۆ ئه‌مریکییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌که‌ لای په‌رله‌مان ده‌رکراوه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا داواکاری خه‌ڵکه‌.
دووه‌م: کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا ببینن. واشنتن سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر عێراقییه‌کان بیانه‌وێت هێزه‌کانی له‌م وڵاته‌ ده‌کشێنێته‌وه‌ به‌ڵام دواتر هه‌ڵوێستی خۆیان گۆڕی و ڕایگه‌یاند که‌ عێراقییه‌کان داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ن و بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان بڕیارێکی سیاسییه‌. پاش ئه‌وه‌ش دوناڵد تره‌مپ وتی که‌ عێراق ده‌بێت قه‌ره‌بووی هه‌موو تێچووه‌کانی ئه‌مریکا بکاته‌وه، به‌ تایبه‌ت تێچووی درووستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د وه‌ک گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ عێراق. ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ عێراقییه‌کان کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پێداگری له‌ ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ن سزا و گه‌مارۆی ئابوری به‌ سه‌ر حکومه‌تی به‌غدادا ده‌سپێنێت.
سێهه‌م: ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان پیشان ده‌دات که‌ عێراق ده‌بێت پێداگری له‌ سه‌ر پێویستی ده‌رکردنی هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌وان بکات. تره‌مپ وه‌ک پێشتریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ هیچ ڕێزێک له‌ سه‌روه‌ری عێراق ناگرێت، به‌ڵکوو ته‌نیا گرنگی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ به‌رده‌وامی بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ته‌نیا بۆ مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تره‌مپه‌ و له‌ ڕاستیدا هۆکاری ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ نه‌ک سه‌قامگیری.
خۆپێشاندانه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراقییه‌کان ئه‌و په‌یامه‌ به‌هێزه‌ ده‌داته‌ واشنتن که‌ ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆ و باجگرتنی تره‌مپ ده‌وه‌ستنه‌وه‌. ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌یامه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌ل هاوکێشه‌که‌ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌ نه‌ک ڕێکه‌وتنی ئه‌مریکا و هه‌ندێک لایه‌ن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی