فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە مەزڵوم عەبدی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە ڕایگەیاند بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و ئەزمونی ڕۆژئاوا باج و قوربانییەكی زۆرمانداوە. هەر گۆڕانكاریەك كە لەسوریا بێـتە پێشەوە بەبێ كورد سەرناكەوێـت دەسەڵاتدارانی سوریاش ئەمە بەباشی دەزانن، كورد مافی خۆیەتی كە پارێزگاری لەدەستكەوتەكانی خۆی بكات.
عەبدی دەشڵێـت ئێمە هەمو كات ئامادەین بەڕێگە چارەی سیاسی كێشەكانمان لەگەڵ دەسەڵاتی شام  چارەسەر بكەین .ئەستەمە بە هێزە فاشستەكان لەناوببرێت  و بەبێ گوێگرتن لەئێمە هیچ پڕۆژەیەكی ئاشتی لەناوچەكە نایەتە ئاراوە و ئاشتی ئارامی بەرقەرارنابێت. کورد لەسوریا جارێکی دیکە بۆ پێش ساڵانی 2011 ناگەڕێتەوە.

ئەم لێدوانەی عەبدی لەکاتێکدایە کە زۆربەی کارناسان بەتایبەت سیاسەتڤانانی کورد لەسوریا و لەبەشەکانی دیکەی کوردستان بڕوایان وایە کە هەسەدە و یەپەگە و پەیەدە هەڵەی زۆر ستراتژیک و تاکتیکیان ئەنجام داوە بۆیە چاوەڕوان ناکرێت کە لەئایندەی سوریادا شوێنێکیان هەبێت و ئەمە هەموو بە ناوی کوردەوە دەشکێتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی