کاوە عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریە دەڵێت: ئیدارەی خۆسەری باکووری سوریا بەرژدی داوای کردووە کە ئەنەکەسە نووسینگەکانی لە کوردستانی سوریا بکاتەوە و داوی یەکێتی لەنیوان کوردانی سوریا کردووە. ئەنەکەسەش پێشوازی لەم داوکاریەوە کردووە و ویستوویە کە پەیەدە گیراوەکانی ئازاد بکات بەڵام تا ئێستا ئەمە نەکراوە.

عەزیزی لەدرێژەدا دەڵێت: دوای هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ نێوەندگەری لەنێوان ئەنەکەسە و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لەئەنکەرە و دیدار لەگەڵ جیمز جیفری نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەهەولێر داواکاری هەموویان ئەوە بوو کە دەبێت کوردەکانی سوریا پێکەوە بن تا زەمینە بۆ پشتیوانیان لە یاسای بنەڕەتی سوریای نوێدا ئامادە بکریت. لەسەر بنەمای ئەم داخوازانە ئێمەش نووسینگەکانمان لە قامشلوو و ئامودا و دربەسیە و کۆبانی کردەوە.

شایانی باسە دوای دەست بەسەر داگرتنی ناوچەکانی باکووری سوریا لەلایەن پەکەکەوە لە ساڵی 2011 هەموو نووسینگەی پارتە کلاسیکەکانی سوریا لەلایەن پەیەدەوە داخرا و ژمارەیەک ئەندام و سەرکردەشیانی خستە گرتووخانەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی