سه ره تاي داگيرساني شه ڕبوو له سوريا که له سه ر خواستي به شار ئه سه د گرووپێکي له په که که رۆيشتنه ناوچه کوردنشينه کاني سوريا به مه به ستي پاراستني ناوچه که که دواتر واته دواي کۆتايي ھاتن به شه ڕه کان و گه ڕانه وه ي ئارامي بۆ ناوچه که راده ستي رژئمي بکه نه وه. له م ماوه يه دا په يه ده وه ک باڵي په که که و دواتر يه په گه وه ک باڵي سه ربازي په که که له سوريا رێگايان به ھيچ پارت و لايه نێک نه دا که ئيش و چالاکي بکه ن و به س خۆيان ھه رچيان ويست کرديان و ئێستاش له ھه ڵدێري مێژوودان که باسي کشانه وه ي ھێزه کاني ئه مريکا ده کرێت ئه وه له مێشکي ھه رکه س واتاي کۆتايي په که که له سوريا ده گه ينێت چوونکه به بێ ئه مريکا ھيچي پێ ناکرێت.

 

عەمید حوسامەدین عەواق سەركردەیەكی پێشووی هەسەدە (ناوي خوازراوي ئه مريکا بۆ ھێزه کاني په که که له سوريا بۆ خۆشاردنه وه که گوايا ئه مانه په که که نين)ڕایدەگەیێنێت، پەیەدە فرەحوكمی قەبووڵ نییە و دەیەوێ لە ناوچەكەدا تەنیا خۆی دەستەڵاتدار و حوكمڕان بێت.

 

ئه مه له کاتێکدايه که چەندین جارە پێشمەرگەی ڕۆژ وه ک باڵي سه ربازي پارته کاني ديکه که يه کتريان گرتووته وه له ژێر ناوي ئه نجوومه ني نيشتماني کورداني سوريا هەوڵ دەدات بچێتە ڕۆژئاوای كوردستان و، خەڵكی ئەو پارچەیەی كوردستانیش چاویان لە گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ڕۆژئاوا، بەڵام پەیەدە قەبووڵ ناكەت چه ند ساڵ پێش که ويستي بگه ڕێته وه په که که به راشکاوانه رايگه ياند که وه ک ھێزێکي داگيرکه ر له گه ڵي ھه ڵسووکه وت ده کات و له نێو خاکي سوريا ده ريده کات و ھێشتاش رێگاي نه داوه بگه ڕێته وه.

 

عەواق، لە درێژه دا وتي: “زۆر جار هەوڵمان داوە كێشەی ڕۆژئاوا له نێو خۆماندا چاره سه ربکه ين يا خود له گه ڵ ھێزه کورديه کاني ديکه، كەچی پەیەدە قبووڵ ناكات، بە بۆچوونی ئێمەیش چارەكردنی كێشەی ڕۆژئاوا له ده ره وي بازنه ي ته سکي حزبايه تيه، بەڵام پەیەدە تاكلایەنە حوكم دەكات و ئه مه  قبوڵ ناکات و رێگاي ديکتاتۆره کاني گرتووته پێش”.

 

سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ رۆژئاوا، كە ئێستا بووەتە ڕۆژەڤ، ئەو سەركردەیەی پێشووی هەدەسە دەڵێ: “دەبێ پێشمەرگە بگەڕێتەوە، چونكە ئەوان ڕۆڵەی ئەو وڵاتەن و ئێستایش خواستێكی نێودەوڵەتی و نێوخۆییش لەسەر گەڕانەوەیان هەیە. پەیەدە خۆی نازانێت لە رۆژئاوا چی دەكات، هەندێك جار لەگەڵ رژێمي ده‌ميشقه و هەندێك جاریش دەڵێت وڵاتان خەنجەرمان لێ دەدەن، هیچ ئاسۆیەكی ڕوونیشی بۆ هاووڵاتیانی ئەو پارچەیە نەهێشتووەتەوە”.

 

ئه وه ي روون و ئاشکرايه په يه ده  (باڵي سوري په که که ) وه ک په که که بۆ خۆي ئاسۆيه کي رووني ھه ر له سه ره تاوه نه بووه تا بگات به په يه ده و يه په گه. په که که له رۆژي دامه زراندنيه وه تا ئێستا چه ندين دروشم و به رنامه ي گۆڕيوه و وه ک کورده واري ده ڵێن: له ھه رکوێيه وه باي دێت شه ني خۆي لێده دات. ئه مه راستي په که که يه بۆيه شتێکي ده ره وه ي چاوه ڕواني نييه که ئه م گرووپه شتي وابکات چوونکه وه ک سه رکرده ي دانيشتووي ئه م گرووپه و براي سه رکرده ده ربه نده که ي (عۆسمان ئۆجالان) ده ڵێت: په که که نه له سه ر ھزر و بنه ماي نه ته وايه تي و کوردايه تي دامه زرا به ڵکوو له سه ر بنه ماي ھزري بۆلشويکي واتا چينايه تي و گرنگي دان به چيني کرێکار و له به رانبه ر ئه مپرياليزمه وه دامه زرا بۆيه ئه گه ر ھيچ بۆ کورد نه کات و له دژيشي بێت وه ک ئه وه ي ئێستا ھه يه ئاساييه.

 

سه‌رچاوه: ماڵپه ڕي پارتي دێمۆکراتي کوردستان

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی