فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه یه‌كێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بوین له‌وه‌ی كه بگه‌ین به ناوێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته ده‌زانین به‌ڵام هه‌وڵمان داوه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین كه به‌دڵی هه‌ردولا بێت دواجاریش دوو ناومان پێشكه‌ش به پارتی كردووه كه هه‌ریه‌كه له خالید شوانی و لیوا جه‌مال-ئه‌گه‌ر ڕێكیش بكه‌وین له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ناوه ڕێكده‌كه‌وین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیار و ڕێكه‌وتنی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌یه به‌ڵام كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوخۆی كوردستان و كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت ده‌بێت ڕه‌نگه نه‌توانین به‌شداربین له‌حكومه‌ت.
***
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت:هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان، شتێك له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه به‌ڵام هێشتا به‌و ئه‌نجامه نه‌گه‌یشتووه كه‌هه‌ردولا ده‌یانه‌وێت، وه ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه له‌ناو خۆی یه‌كێتی هه‌ندێك گروپ هه‌ن كه‌كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی چاك بكه‌نه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو پارتیش ئه‌و گروپانه هه‌یه وه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی-ش ئه‌و گروپ و كه‌سایه‌تیانه هه‌ن. خۆی ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه ئه‌وه‌نیه كه ئه‌م دوو لایه‌نه (پارتی و یه‌كێتی) ململانێ‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پۆسته‌كه واته ئه‌گه‌ر ئه‌وه بوایه من پێم وایه بابه‌ته‌كه زۆر قورس ده‌بێت، یه‌كێتی به‌دڵنیایی ئه‌م پۆسته(پارێزگاری)ی كه‌ركوكی ده‌وێت چونكه یه‌كێتی شه‌ش ئه‌ندامی كه‌ركوكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی هه‌یه له‌كاتێكدا له‌ناو پارتیدا هیچ كه‌س ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك بكات چونكه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك ده‌كات یهكێتیهكانن، وه پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگار بكات ئه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه كه ئێمه داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تمان نه‌كردووه ئه‌وه‌مان بۆ حیزبی زۆرینه جێهێشتووه،له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر به‌وجۆره سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌مان كردووه كه‌پێویسته پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ زۆرینه بێت ئه‌مه ململانێ نیه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، پارتی به‌داخه‌وه نایه‌وێت بۆ یه‌كێتی بێ كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌كاتێكدا ئێمه ئومێده‌وارین كه دوای ئه‌م پڕۆسانه كه‌شێكی باشتر بێته ئاراوه كه پارتی “نه‌ختێك له تێڕوانینه‌كانی” پێشووی واز لێ بێنێت و كارێكی وابكه‌ین كه پێكه‌وه كه‌سێكی دیاریكراو له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ست نیشان بكه‌ین بۆ ئه‌م پۆسته. پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه یه‌كێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بوین له‌وه‌ی كه بگه‌ین به ناوێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته ده‌زانین به‌ڵام هه‌وڵمان داوه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین كه به‌دڵی هه‌ردولا بێت.