دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە وتارێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بە ناونیشانی(یەکێتی، چە کار می کند؟) بڵاوی کردووەتەوە، ڕەخنەی ئەوەی گرتووە کە هەرچەندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام یەکێتییەکان هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتی لەسەر لاببدەن. هەروەها نووسیویەتی داخستنی سنوورەکان زیانی لە کاری قاچاخچێتیی چەند بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە، بۆیە چەند کەسێکی یەکێتی پەلاماری حکوومەت و وەزارەتی دارایی دەدەن.

 ئەم بەرپرسەی گٶڕان لەنووسراوەکەیدا دەڵێت: زیاتر له‌ 7 مانگه‌ به‌ نووسراو، به ‌ڕاپۆرت، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئەنجوومەنی وه‌زیران، به‌ده‌ر له‌ گه‌نده‌ڵى و قۆرخكاریی كۆمپانیاكانى یه‌كێتى، داوامان كردووە‌ قاچاخچێتیی چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان ڕابگیرێت، وه‌زیرى دارایى گه‌وره‌ و بچووكى به‌رپرسانى حكوومى و حزبیی یه‌كێتى بینیوه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌م پرسه‌، به‌ڵام به‌بێ گوێدانه‌ گیانى خه‌ڵك و مه‌ترسیی ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌ ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌رده‌وام بوو، ناچار وه‌زیرى دارایى خۆى سه‌ردانى خاڵى سنووری باشماخى كرد و دایخست، په‌روێزخانیش به‌هه‌مانشێوه‌. یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی داهات بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانە، بۆیە به‌رده‌وامى قاچاخچێتیی چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى، خاڵه‌سنورییه‌كانى به‌داخستن دا و ئه‌م داهاته‌ كه‌مى كردووە. ئەم تەشقەڵەیەی چەند کەسێکی یەکێتی بە وەزیری دارایی دەیکەن، دوور و نزیك له‌ خه‌مخۆرییه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك نییە، به‌ڵكوو داخستنى ئه‌م سنوورانه‌، زیانى له‌ داهاتى ڕۆژانه‌ى قاچاخچێتیی چه‌ند به‌پرسێكى باڵاى یه‌كێتى داوه‌.

دابان لەدرێژەدا دەنووسێت: بەهۆی ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەرکراوە، ‌تا ڕاده‌یه‌ك ژیان و هاتوچۆ و ده‌ٍوامى بانكه‌كان وه‌ستاوە و به‌وه‌ش لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات، بەڵام سەیر لەوەدایە هاتوچۆ له‌ هاووڵاتی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌شتى تاران بۆ سلێمانى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌! وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگار و ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس، وه‌ك ئاردى ناو دڕك و تاك تاك به‌ دواى ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ سه‌ردانێكى ئێرانیان كردووه‌، به‌ڵام داخڵكردنى ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ بارهه‌ڵگرى شه‌وانه‌ و سه‌دان هاووڵاتی له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌!

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی