کرمانج عزەت دەرگەڵەیی، قایمقامی سۆران، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی داوە: بۆ ئەو کەسانەی شارەزای جوگرافیا نین، زینی وەرتێ ئەو ملەی دۆڵی شاورێ و وەرتێ لێک جیا دەکاتەوە، ھیچ پێگەیەکی ستراتیژیی ئەوتۆی نییە تا ئەو ئاستەی جووڵەیەکی ھێزێکی ھاوبەشی پێشمەرگەیی، ئەگەر گومانی ناکۆکییە سیاسییەکانیتر نەبێ، بیکاتە بیانووی سوتانمان. لە کۆبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆڕۆنا، دەیان بازگەی ڕاگرتنی ھاتوچۆ لە ناوچەکەیان بڕیاری لێ دراوە کە سنوورەکان و نێوان شارەکان و ئاواییەکانی دەگرتەوە، بازگەی وەرتێش بۆ ھەمان ئەرک ڕاسپێردرا، بەڵام ھەندێک بەرپرسی ناوچەیی ویستیان ئەو ڕێکارانە بشکێنن و بە بەر چاوی بازگە وەک ناپابەندییەک رێگایەکی داخراویان کردەوە، بۆیە حکوومەت بۆ ڕێگرتن لەو سەرپێچییە، بە باشی زانی ھیزێکی ھاوبەش بنێرێتە زینی وەرتێ ھەم بۆ پابەندکردنی سەرپێچیکاران و ھەم بۆ بەرایی گرتنی ھێنانی ھەندێ خەڵکی قاچاخ لە لایەن قاچاخچییەکانەوە بە پارە لە دیوی ئێرانەوە بۆ کوردستان، لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. نە ھێزیتر کۆکراوەتەوە، نە ھیچ ئامانجێکی سیاسیش لە پەنای ئەو جووڵەیەوە ھەبووە.

 هەر لەمبارەیەوە عارف ڕوشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕاگەیاند: هەروەکو لە بەیاننامەکەی سەرۆکى حکوومەتى کوردستاندا هاتووە، حکوومەت تەنها لایەنە مافى ئەوەى هەبێت هێزى پێشمەرگە لە ڕێگاى وەزارتى پێشمەرگەوە بخاتە جووڵە، چونکە حکوومەت نوێنەرایەتى سەرجەم خەڵکى کوردستان دەکات. زینى وەرتێ شوێنێکى پێویست بوو پێشمەرگەى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکرێت، چونکە لەو ناوچەیەدا کارى نایاسایی ئەنجامدراوە و لەبارەى دەربازکردنى خەڵک بەبێ ئەنجامدانى پشکنین و کەرەنتینکردن، ناکرێت هیچ هێزى چەکدارى سەر بە حزبی سیاسی رێگرى لە بوونى پێشمەرگەى فەرمى بکات، هەروەها دەبێ پەکەکەش رێز لە سەروەری خاکى هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی حکوومەتى هەریمى کوردستان بگرێت و هێزەکانى لەو ناچەیە دوور بخاتەوە، بوونى ئەوان مەترسی کرانە ئامانج بۆ سەر خەڵکى گوندەکانى ئەو سنوورە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی