لە ئەنجامی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠، لە کۆمەڵگەی (هێتوتێ)ی سنووری ناحیەی دێرەلووکی سەر بە شاری ئامێدی، کوڕ و باوکێک بەهۆی بوردمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کوژران.

لەمبارەیەوە سامى ئوشانه‌، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا پشت چیای (هنداڤی)یان لە کۆمەڵگەی هێتوتێ بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە کە باوک و کوڕن. ئەو کەسانە بە مەبەستی کارکردن لە ڕەز و باخی خۆیان، چوونەتە سنوورەکە، بەڵام بوونەتە قوربانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. باوکەکە ناوی سەید جەلال نێروەییە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، کوڕەکەشی ناوی ئەحمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، تا ئێستا تەرمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەیە و نەگوازراونەتەوە، بەڵام هەندێک لە کەسوکارەکانیان بۆ گواستنەوەی تەرمەکانیان چوونەتە شوێنی بۆردومانەکە.

بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە دەستیان بەسەر هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا گرتووە، تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو ناوچانە و بەهۆیانەوە هاووڵاتیانی مەدەنی هەرێمی کوردستان جگە لە زیانی ماددی و لەدەستدانی گوند و ڕەز و باخەکانیان، زیانی گیانیشیان لێ دەکەوێتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی شارباژێڕ لە باکووری سلێمانی، بۆردومانێکیان ئەنجام دابوو کە بەهۆیەوە پێنج چەکداری پەکەکە کوژران.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی