نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی ئەنەکەسە ئاماژەی بە پڕۆسەی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووە و دەڵێت قۆناغی یەکەمی دانووستانەکان تایبەت بوو بە کاروباری سیاسی و ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سیاسییەکان و دەتوانین بڵێین تا ڕادەیێکی باش لێکگەیشتن لەو بارەیەوە هەیە.

نشات زازا ئەوەشی زیاد کرد کە قۆناغی دووهەمی دانووستانە کوردییەکان تایبەتە بە کاروباری ئیداری و سەربازی و پێشبینی دەکرێت ئەو قۆناغە سەختتر بێت و ڕێککەوتن لە سەر بابەتی ئیداری و سەربازی پێویستی بە گفتوگۆ و دانیشتنی زیاتر هەیە.

ناوبراو گوتیشی بۆ ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سەربازی و ئیدارییەکان پێویستە هەر دوو لا تەنەزول بۆ یەکتر بکەن و تەحەمولی لایەنی بەرانبەریان بکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی ئەنەکەسە ڕوونیشی کردەوە کە لەبارەی خاڵە سەربازی و ئیدارییەکانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان و دانیشتنەکانی دهۆک.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی