بەپێی بریاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لاهوور جەنگی و چەند کەسێکی ئەمنی دیکەی نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە زۆرینەیان سەر بە گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ن، نابێت هیچ پۆستێک لە حزبەکەدا وەربگرن.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت هیچ کەسێکی ئەمنی، لە کۆنگرەی حزبەکەدا بکەن.

 بەپێی ئەم بڕیارەی کۆمسیۆن بێت، لاهوور جەنگی و بەشێکی بەرچاو لە سەرانی گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە ماوەیەکی زۆرە داهاتی نەوتی کەرکووک کە دەستیان کەوتووە، بۆ دەستکەوتنی پۆستی باڵا لە نێو یەکێتی، بەسەر ئەندامانی کۆنگرەدا دەبەخشنەوە، ناتوانن بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن.

 لەمبارەیەوە شێخەی مەمەند ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، وتی: سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کۆدەبێتەوە. حزبەکەی پابەندە بە بڕیارەکانی کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە ئەوە یاسایە و یاساکانی کۆمسیۆن چی بن، ئێمە پابەندییان دەبین.  ئەو کەسانەی لە بواری ئەمنیدا کار دەکەن و خۆیان بۆ پۆستەکانی یەکێتی کاندید کردووە، بە ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی دەمێننەوە، بەڵام بەپێی یاساکەی کۆمسیۆن، ڕەنگە ئەوانەی لە سلکی ئەمنی و سەربازیدا کار دەکەن، نەتوانن خۆیان بۆ پۆستەکانی یەکێتی کاندید بکەن.

 لاهوور جەنگی لە پاش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە تائێستا، داهاتی فرۆشتنی نەوتی دەیان هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی خراوەتە سەر حیساب و ئێستا بەو پارەیە، ئەندامانی کۆنگرەی حزبەکەی دەکڕێت تاوەکوو پۆستێکی باڵا لە نێو حزبەکەی بەدەست بهێنێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی