دادگای ده‌ستووری توركیا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ماوه‌ی یاسای دادگاییكردن و به‌ندكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په له واده دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی زیاتری خایاندووه، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاریداوه وه‌زاره‌تی دادی توركیا به‌هۆی ئه‌م پێشێلكارییهوە 50 هه‌زار لیره‌ی تورکی “7 هه‌زار و 300 دۆلار” قه‌ره‌بووی دارایی به ده‌میرتاش بدات.
دادگای ده‌ستووری توركیا، چوار داواكاری پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشی بۆ ئازادكردنی کۆکردەوە، كه داواکارییەکان له به‌رواره‌كانی 24-11-2017 و 29-05-2018 و 27-11-2018 و 11-12-2018 بوون.
هەروەها دادگای دەستووری تورکیا چاویان بە بڕیاره‌كانی دادگا گێڕا و دۆسیه‌كانی تاوان کۆکرانەوە و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا کراوە، ده‌ركه‌وتووە كه ماوه‌ی به‌ندكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش پێچه‌وانه‌ی 19یەمین مادده‌ی ده‌ستووری توركیایه و له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێشێلكاری ئه‌و مادده ده‌ستوورییه كراوه، بۆیه دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا سزای وه‌زاره‌تی دادی توركیا بدات به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییه‌وه و 50 هه‌زار لیره قه‌ره‌بووی دارایی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش بكرێت.
دادگاكه، وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌شی ئاراسته‌ی 19یەمین دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره كرد بۆ ئاگاداربوون له پێشێلكاریكردنی ده‌ستوور له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ده‌میرتاش، به‌ڵام جگه له‌و بڕیاره، ئاماژه‌ی به ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش نه‌كردووه.
ماهسوونی كارامان، پارێزەری ده‌میرتاش رایگه‌یاند “ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستووری توركیا ده‌یسه‌لمێنێت کە وه‌زاره‌تی داد و دادگاكان پێشێلی ده‌ستووریان كردووه له پرۆسه‌ی دادگاییكردن و به‌ندكردنی ده‌میرتاش، كه ده‌بوو له به‌رواری 20-09-2019 ئازادبكرایه، به‌ڵام دادگاكان به پێشێلكاری ده‌ستوور، ده‌میرتاشیان له گرتووخانه هێشته‌وه و درێژه‌یان به ماوه‌ی به‌ندكردنی داوه”.