درەنگانی شەوی ڕابردوو، شەڕێكی قورس لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پەكەكە لە شارۆچكەی شنگال ڕووی دا و كوژراو برینداری لێ كەوتەوە. لە سنووری شارۆچکەی شنگال شەڕ لەنێوان هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) و سوپای عێراق ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە.

 ***

ئێزدین شەمۆ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی سنوونێ وتي: ئەمشەو لە نزیک گوندی حەساویک، کە لە سنووری شارەدێی سەر بە شارۆچکەی شنگال کە دەکەوێتە سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال(یەبەشە-باڵي په که که له شنگال) و سوپای عێراق ڕوویداوە.

 ***

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سێ سەربازی سوپای عێراق و دوو چەکداری پ‌ك‌ك‌ش كوژراون، ئەمە سەڕەڕای برینداربوونی ژمارەیەک چەکدار و سەربازی دیکە.

***

قایمقامی شارۆچكەی شنگال، وردەكاریی شەڕی نێوان سوپای عێراق و پەكەكە لە سنوورەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێ،  پەكەكە رۆژانە لە سنووری نێوان سووریا و عێراق هاتوچۆ دەكەن و، تاوەكو پەكەكە لە شنگال بن، هەرگیز ڕەوشەكە جێگیر نابێت.

***

مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، لەبارەی شەڕەكەوە وتي: پاش ئەوەی گرووپێكی چەكداری پەكەكە لە سنووری سووریا هەوڵیان دا بێنە ناو خاكی عێراقەوە، سوپای عێراقی لەوێ بە ئەركی دەستووری و یاسایی خۆیان هەستان كە سنوور بپارێزرێت و زێدەڕۆیی نەكرێت، چەكدارانی پەكەكەش تەقەیان لێان كرد و سوپای عێراقیش وەڵامی دانەوە و بەرگرییان لە خۆیان  كرد، كە ماوەی سەعاتێك زیاتر شەڕ بەردەوام بوو، هەواڵگریی پەكەكەش‌ لە چیا بە هاواریانەوە هات و لە زاڵگەی تربكاش لە نزیك ناوچەی سنوونێ، شەڕ دروست بوو و لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراق كوژران كە لە لیوای 72ی فیرقەی 15 بوون، هەروەها بەپێی زانیارییەكان دوو چەكداری پەكەكەش كوژراون و 3ی تریش بریندار بوون و ڕەوانەی قامشلۆ كراون.

‌‌***

خەلیل گوتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ سوپای عێراق و پەكەكە بەیەكەوە دابنیشن، ئەوەش یەكەم جارە دەبینین گرووپێكی ناعێراقی، سەربازی سوپای عێراق بكوژێت و عێراق لەگەڵیان دابنیشێت، كە ئەمەش زێدەڕۆییەكی ترە. وەك ئیدارەی شنگال پێشتریش هۆشداریمان دابوو كە هەبوونی ئەو چەكدارانە لە بەرژەوەندیی شنگالدا نییە و سنووربەزاندن لە دەرەوەی دەستوورە، حكوومەتی عێراقیش خۆی بەرپرسیارە لەوەی مووچەی پێیان داوە و چەكی بۆیان دابین كردووە، بۆیە پێویستە دۆخەكە چارە بكرێت. تا پەكەكە و لە شنگال بێت، هەرگیز ڕەوشی سنوورەكە جێگیر نابێت و هەر بە خراپی دەمێنێتەوە. رۆژانە لەسەر سنوورەوە پەكەكە دێنە ناو خاكی عێراق و و دەردەچن، چونكە سنوور كراوەیە.

***

بەرپرسانی شنگال دووپات لەوە دەكەنەوە كە پەكەكە بووەتە بەڵا بۆ شنگال، بووەتە شوێنی بازرگانیكردنی پەكەكە و مەینەتییەكانیش بۆ خەڵكی شنگالە، بەڵام حكوومەتی عێراق تا ئێستەش مووچەی ھەزار چەكداری پەكەكە دەدەن، ھەر بۆیەش ئەو شەڕەی شەوی ڕابردوو رووی داوە لەسەر بازرگانیكردن بە نەوت بووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی