كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی یا كۆنگره‌ی په‌كه‌كه
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
تائێستا روون نییه، ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌ژێر ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، شه‌رعیه‌تیان له چیه‌وه وه‌رگرتووه؟ بۆیه هه‌میشه كاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌نراوی بێكاردانهوه و بێبه‌هان.
چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له زوومی میدیای كوردستان خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژی به‌ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سلێمانی، تا ئه‌و شوێنه ئاساییه ئه‌م جۆره دانیشتنانه زه‌مینه‌سازی بێت بۆ یه‌كخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ستراتیژیه‌تی یه‌ك گوتارییهكه، به‌ڵام له‌وه‌یاندا هیچ ئاسایی نییه گرووپێكی په‌كه‌كه به خۆسه‌پاندنه‌وه ئه‌م جۆره دانیشتنانه بكه‌نه‌وه بازاڕگه‌رم كردن بۆ شه‌رعیه‌تدان به خۆیان و به‌شداری نه‌كردنی چه‌ندین لایه‌نی گرنگی باشوری كوردستان له‌م جۆره دانیشتنانه كه پێموایه ڕهتیشیدهكهنهوه بچنه ژێرباری ئه‌م خۆسه‌پاندنانه.
په‌كه‌كه كۆنگره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (KNK) له ساڵه‌كانی نه‌وه‌د بۆ ركابه‌ریكردنی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراندن و هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نییه، ته‌نیا گرووپێكه به‌و ناوه كار بۆ سیاسه‌ت و ئه‌جێندای په‌كه‌كه ده‌كات. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد، په‌كه‌كه نه‌چێته ژێرباری هه‌وڵه‌كانی 39 لایه‌نی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له ساڵی 2013 كه ئامانج لێی دامه‌زراندنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی شه‌رعی و یه‌كڕیز و یه‌كگوتار بوو.
رۆژی 22ـی7ـی2013 39 حزب له كوردستان به خودی په‌كه‌كه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه و راگهیهنراوێكیان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بڵاوكرده‌وه، له‌وێدا ڕه‌تكرایه‌وه ئایدۆلۆژییایه‌كی حزبیانه‌ی به‌رته‌سك زاڵ بێت به‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه، بۆیه په‌كه‌كه له هه‌نگاوه‌كانی دواتری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه، كێشه‌یان بۆ لێژنه‌كان دروست كرد، نه‌یانده‌ویست به‌دیلێكی شه‌رعی هه‌بێت بۆ(KNK) و پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌یان خسته ناو میدیاكانه‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌ویست هه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و هه‌م زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه له خۆیان بێت! كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفێكی یاسایی و یهكنهگرهوهیه له‌گه‌ڵ یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی.
ئاماده‌كارییه‌كان به‌خێرایی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، په‌كه‌كه كۆسپی له‌به‌رده‌م كۆمیته و ئاماده‌كارییه‌كان دروست ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌جێنداری كۆمیته‌كان دوور بوون له ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، بنه‌مای كاركردنیان له‌شێوه‌ی تیم و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی حزبی بوو، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته‌ی په‌كه‌كه بوو، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و ئامانجه خسته‌گه‌ڕ، به‌ڕاده‌یه‌ك به‌شی زۆری حزبه‌كانی باشوری كوردستان بێزار بوون له‌و ره‌فتاره نابه‌رپرسیاره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانی په‌كه‌كه.
25ـی7ـی2013 لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ كاری ئاینده و پراكتیكی ئه‌نجامدا، له‌وێدا ئاماژه ده‌بینیت، كه په‌كه‌كه چۆن رێگری له كاره‌كانی كۆمیته‌كان كردووه، هه‌موو كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دوور له ئه‌جێندای حزبی و سه‌پاندنی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی حزبی بایه‌خی خۆی هه‌یه، چونكه میلله‌ته‌كه‌مان برینداری ده‌ستی خیانه‌ت و گوتاری به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی حزب و گرووپگه‌لێكی خاكفرۆشن، به‌ڵام ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌بێت خاوه‌ن شه‌رعیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بێت، نه‌ك ببێته مینبه‌رێك بۆ پروپاگه‌نده‌ی حزبیانه‌ی لایه‌نێك، كه هیچ كاتێك چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی كوردی به گرنگ نه‌زانیوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕي هه‌ولێر