دوێنێ شه‌ممه 21/12/2019، چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌ش، كۆتایی هات.
به‌رهه‌م ساڵح، قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكران
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی یه‌كێتی به ده‌ستنیشانكردنی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق، بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه كۆتایی هات. به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و حزبه، تا ئێستا ته‌نها ئه‌و سێ كه‌سه بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستنیشان كراون.
هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی باڵای یەکێتی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند کە پاشەکشێی لە پۆستی سەرکردایەتیی حزبەکەی کردووە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ڕاگەیاند: پاشەکشەم لە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و دوای تەواوبوونی کۆنگرە ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەم. من وەك ئەندامی سەركردایەتی دیاری كرام بەڵام من پاشەكشەم لە ئەندامێتی سەركردایەتی کردووە.