سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ وته‌یه‌كی له‌میانه‌ی دیداری ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی كورده‌كان ده‌كه‌ین له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق، پرسی كوردیشی وه‌ك بۆمبێكی ئاماده‌كراو ناوبرد كه‌ له‌ هه‌ركاتێك به‌ ته‌واوی بته‌قێته‌وه‌ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌نێت.

لاڤرۆڤ گوتی: هیوامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڕێ كورده‌كانمان وانه‌یان وه‌رگرتبێ و له‌ یاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌زموونێكی باشیان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ دوای چاره‌سه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ بڕۆن، كه‌ گفتوگۆ و گه‌یشتنه‌ به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا. پێویسته‌ كورده‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه‌، چونكه‌ دۆسیه‌ی كورد هاوشێوه‌ی بۆمبێكی ئاماده‌كراوه‌ و راگیراوە هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: داواكارین كه‌ كورده‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وام بن له‌ گفتوگۆ و بگه‌ن به‌ ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان بگیرێ و كۆتایی به‌ گرفته‌كان بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی