ئاراز بەرواری کارناسی کورد لە زانکۆی نەورۆزی کوردستان لەشرۆڤەیەکدا لایەنە شاراوەکانی تورکیا لە ئیدلب بەمجۆرە لێکدەداتەوە: تورکیا دەڵێت لەسوریا بەتایبەت ئیدلب بەمەبەستی مرۆڤ دۆستانە رۆشتووە تا پێش لە کوشتنی خەڵک بەدەستی ئەسەد بگریت و پێش لەقەیرانی مرۆیی بگرێت. دەڵێت مەبەستی مانەوەی لە سوریا نییە بەڵام تورکیا لەسەردەمی ئەردۆغان دەیەوێت ببێتە ئمپراتورییەکی جیهانی. تایبەتمەندی ئمپراتوری بوونی رۆلی گەورە لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا، پرۆژەی دەسەڵات، دیپلۆماسی، ئابووەی و سەربازی وهەروەها چەکی ئەتۆمی. تورکیا دەیەوێت وەک رووسیا و فرانسا و ئەمریکا ببێتە خاوەن هێزی سەربازی و ئابووری پێشکەوتوو و دواتر ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەم شرۆڤەکارە دەڵێت: تورکیا مەبەستی یەوەی لەو ناوچانە کە نەوتیان هەیە دزەی هەبێت کەپێشتر لەژێر کۆنترۆڵی عۆسمانیدا بوون و بەمجۆرە خۆی وەک رێبەری موسڵمانانی جیهان بناسێنێت. بوونی لە سوریا و ئیراق و لیبی ئەمەیە. بەڵام ئاستەنگ هەن لەوانەی سەعوودیا کە نایەوێت تورکیا بگاتە ئەو پێگەیە و وەک وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بێت.
ئەم نووسەرە لە کۆتایدا دەڵێت: تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە زلهێز رێگایەکی زۆری لەپێشە. بەڵام لەکۆتایدا ئەردۆغان لەم هزرە داگیرکاریانەی واز دێنێت و دەڕواتەوە ژێر کۆنترۆڵی رووسیا و ناتۆ.