ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ماوه‌ی شه‌ش سأل زیاتره به هۆی نه‌دانی نه‌وت و شكستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانه‌كان كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه‌و خه‌ڵكی كوردستانی خستووه‌ته دڵه‌راوكێ بۆیه ناو به‌ناو میتنگ و گردبوونه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وبه شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه داوا له حكومه‌ت ئه‌كه‌ن مووچه‌كانیان وه‌ك مافێكی ره‌وا پێبدرێت به‌ڵام حكومه‌ت تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه زاڵ بێت و، بووه‌ته جێی پێكه‌نین وگاڵته پێكردن و له هه‌موو جیهان خه‌ڵك تا 30 یان 31 مانگ مووچه وه‌رئه‌گرێت به‌ڵام له كوردستان ئه‌ڵێن مووچه دواكه‌وتووه بۆ 50 ی مانگ ( دیاره مانگ لای حكومه‌تی كوردستان 60 رۆژه ؟ !.) و، هه‌ر بۆ داواكردنی مووچه فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان و ئه‌ندامی حزبه‌كان و خه‌ڵك له پارێزگاری دهۆك له 16/5/2020 گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست كه پێشتر راگه‌یاندرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس و پاراستنی پارتی به فه‌رمانی پارێزگاری دهۆك فه‌رهاد ئه‌تروشی به گوێره‌ی دیموكراسییه‌كه‌ی كوردستان كه‌وتنه راونان و كرتن و لێدان و سوكایهتیپێكردن و زیندانیكردنیان و گه‌رانه‌وه بۆ قه‌وانه سوواوهكهی سه‌رده‌می ساڵانی چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له دامه‌زراندنی كۆماری چینی میللی و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤێت به سه‌ر فاشیزمداو “”فه‌رمایشته‌كانی سه‌له‌فییه ده‌مپیسه كان”” و كرده‌وه قیزه‌ونه‌كانی ئیمپریالیزم گوایه شیوعییه‌ت كوفره.
له پاش گرتنی خۆپیشانده‌ران پۆلیس و پاراستن كۆنفرانسێكیان بۆ فه‌رهاد ئه‌تروشی ریكخست و زۆر مه‌لول و كه‌ساس و شپرزه‌و ته‌نگاو بوو بۆ نموونه سه‌یری راپۆرته‌كانی به‌رده‌ستی ئه‌كردو ئه‌یوت لای من ریزبه‌ندی زۆر گرنگه‌و بایه‌خی ئه‌ده‌می به‌ڵام ئێستا گرنگ نییه‌و له میانی وراوه‌و ژاوه‌ژاوه‌كانی قسه‌ی نه‌شیاوی كرد‌و شیوعی به‌بێ دین ناوبرد‌و، لێردا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له سه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه كه بوونه‌ته مایه‌ی نه‌گبه‌تی بۆ گه‌ڵ و نیشتمان و، له درێژه‌ی وراوهكهیدا ئه‌تروشی مناڵ ئاسا وتی دهۆك, دهۆكی خۆمانه‌و پارتی خاوه‌نیه‌تی ، ئه‌ی ئیتر بۆ ترس داتانيگرتووهو به چه‌پ و راست بوختان دابه‌ش ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێێن یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوو شیوعییه‌كان له پشت گردبوونه‌و خۆپیشاندانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران و خهڵكهویهو، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه هه‌ر حزبێك له حزبه‌كانی كوردستان پشتگیری له مافی ره‌وای چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات.
خۆپیشاندكهی دهۆك نه سه‌رپێچییه‌و نه تاوانه‌و به گوێره‌ی رێنمایه‌كانی حكومه‌ت بووه‌و داوای مۆڵه‌تیان كردبوو به‌ڵام مۆڵتیان پێنه‌دراو دیسانه‌وه داواكه‌یان تازه‌كرده‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش به بیانووی كۆرۆنا رهتگرایهوهو لایه‌نی پۆلیس و ئه‌منی ره‌فتاری نه‌شیاویان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدا به سه‌ركوتكردن و ده‌ستگیركردنی چالاكه‌وانان و خۆپیشانده‌ران و، به‌پێی “” چاكوازییه‌كه‌ی”” حكومه‌ت رێپێوان و میتنگ و و گردبوونه‌و مانگرتنی ئاشتیانه مافێكی سه‌رتایی و ره‌وایه.
به هۆی قه‌یران له دوای قه‌یران شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان پچراوهوه به تێكچوونی باری ئابووری و نه‌بوونی پلان له‌لایه‌ن حكومه‌ت ودابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونی داهاتی بواره‌كانی تر‌و، ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موو به شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤ كارئهكهنه سه‌ر چین و توێژه ناوه‌راست و زهحمتكێش و هه‌ژاره‌كان و ره‌نگ ئه‌داته‌وه‌و ئه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و، له ئێستادا به‌شێكی زۆر بێكارو بێ نانن و، هه‌ڵچوونی تووره‌یی گه‌ل وفراوان بوونی جولانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێره‌وه ده‌ستپێئه‌كات و، ئه‌مه‌ش زه‌نگی ترسناكه بۆ فه‌رهاد ئه‌تروشی كه به گوێره‌ی ئیتك و موراڵه‌وه ئه‌بێت وه‌ك پارێزگارێك پارێزگاری له موسڵمان وكافر و كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر بكات و، واز له ره‌فتاری مناڵانه بێنێت و، ئه‌ڵقه له گوێی بێگانه نه‌بێت و بتوانێت ده‌ستدرێژی و هێرشه‌كانی توركیا ریسوا بكات و وشه‌ی زبر‌و هه‌ره‌شه به‌كارنه‌هێنێت و، له‌وه‌ش تێبگات كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی{ دهۆك} ه وه‌ك هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌ته‌نها حزبێك!.