ئەندامێکی په‌كه‌كه كه له شارۆچكه‌ی چاتاك سەربە پارێزگای وان دوای ئەوەی خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد، باسی له‌وه كرد كه له‌نێو رێکخراوی په‌كه‌كه‌دا ده‌ست به له‌سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان كراوه و ئه‌وانه‌ی کە له سێدارەدان ده‌ترسن هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نەوە.
***
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پارێزگای وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فه‌رمانده‌ی ژه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ پەشیمان کردنەوەی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئەندامێکی په‌كه‌كه له گونده‌واری شارۆچكه‌ی چاتاك دوای ئەوەی رازی بوو خۆی رادەست بکاتەوە، له ده‌روازه‌ی سنووری شرنەخ-سلۆپی خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌تەوە.
***
له یه‌كه‌م دیمانه‌دا ئه‌و ئەندامە خۆڕادەست کراوەی پەکەکە باسی له‌وه كردووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌م دوواییانه‌دا دژبه په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌چووه، په‌كه‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی به‌ناو رێبه‌ره‌كانیان زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه و باجی ئه‌و شكسته‌ش به چه‌كداران ده‌ده‌ن.
ئه‌و ئەندامەی خۆی راده‌ستكردووه باسی له‌وه كرد كه یی په‌كه‌كه ده‌ستی به له‌سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان كردووه له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا و ئه‌و ئەندامانەی له‌وه ده‌ترسن هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و ئەندامانەیان هه‌بێت كه له‌سێداره دراون له رێكخراوه‌كه هه‌ڵدێن و وه‌ك خۆی ده‌ستیان به خۆ راده‌ستكردن كردووه به هێزه ئه‌منییه‌كان.