نوێنەری پارتی دێمۆکراتیکی گەلان ئەو قسانەی کە لەراگەیاندنەکانی پەکەکەدا بەنێوی ئەوەوە کراون بەدرۆ خستەوە وتی چەواشە کراون.

***

لەیلا گۆڤەن نوێنەری هەدەپە باڵی سیاسی پەکەکە لەتورکیا لەکاردانەوە لەبارەی قسە و باسەکانی لە ئەنتەرنێت و راگەیاندنەکانی گرێدراوی پەکەکە لەبارەی قسەکانی لەبارەی مەسعوود بارزانیەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: راگەیاندنەکان درۆ دەکەن و قسەکانم بەلاڕێدا دەبەن. ئارمانجم ئەوە بووە کە بایەخ بدرێتە قسە پێشووەکانی بارزانی کە وتبووی شەڕی براکوژی ناکەین. بەڵام راگەیاندنەکان قسەکانی منیان چەواشە کردووە بەتایبەت ئەو بەشە کە بارزانی نابێت رێگا بەتورکیا بدات لەنێو خاکی هەرێم دا جێگیر بێت ئەمەیانە گۆڕیوە بەوەی کە مەسعوود بارزانی خاکی هەرێمی بە تورکیا فرۆتووە و ئەمە چەواشەکاریە.

***

شایانی باسە کە دوای قسەکانی گۆڤەن راگەیاندنەکانی پەکەکە لەزاری ئەوەوە بارزانیان بە جاش و خائین ناودێر کرد کە خاکی هەرێمی فرۆتووە بە تورکیا و پەرە بەشەڕی براکوژی دەدات. پەکەکە و بارزانی پێشتر شەڕی چەکداریان لەدژی یەکتری کردووە و چەند هەزار کەسیان لێ کوژراوە و هێماکانی ئێستاش وادەریدەخات کە بەم زووانە پێکدادن لەنێوانیان دا روو بدات. ئەم گرووپە بەبیانووی بوونی داعش لەشنگال، چووە نێو ئەم شارە و ئێستا بە شکستی داعش ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد دەنێتەوە. وەیس نایف سەرۆکی ئەنجوومەنی شنگال دەڵێت: بوونی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە بۆتە هۆی لەناوچوونی ئاسایش و ئارامی شنگال. پەکەکە بەهێمنی بەرەو رۆژئاوای شنگال دەڕوان و دەیەوێت لەوێ بەجێ ببێت. ناوچەی خانەسوور کە بەتەواوەتی لەژێر چاودێری ئەندامانی چەکداری پەکەکەدایە و خاڵی پشکنینیان بۆ خەڵک داناوە. ئەم ئەندامەی پارتی داوای لە بەغدا کردووە کە پەکەکە لەشنگال دەربکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی