له کۆتايي ھه فتاکاني سه ده ي رابردوو که په که که دامه زرا باسي کوردستانێکي يه کگرتوو و گه وره ي ده کرد و له سه ر ره وتي مارکسيست – لنينيست ده ڕۆيشت و که سي پێ قبوڵ نه بوو به ڵام دواي ده ستگيرکردني عه‌بدۆڵا ئۆجالاني سه رکرده ي به ندکراوي ھه موو شتێک له شه وێکدا گۆڕاو بۆ ئه وه ي ده وڵه تي تورک نه يکوژێت له ھه موو ئه و دروشم و ويستانه پاشگه ز بووه وه و راشکاوانه داني پێدانا که له خزمه تي که ماليستدايه و گوێڕايه ڵي ئه وانه.

چاودێران پێیان وایە، لە ماوەی ئەو زیندانکردنەیدا، گۆڕانگاریی گەورە و ڕیشەیی بەسەر بیروڕاکانی ئۆجەلان و سەرکردایەتیی ئەوکاتی پەکەکەدا هاتووە، بەشێک لەو چاودێرانە پێیان وایە، ئەو گۆڕانە پەیوەندیی بە دروستبوونی بەرژەوەندییەکانی ئێستای سەرکردەکانی پەکەکە لەگەڵ وڵاتاندا هەیە و بەشێکی دیکەیشی، کە هاوڕای سەرکردایەتیی پەکەکەن، پێیان وایە ئەو گۆڕانە ڕیشەییە لە بیروڕای سەرکردایەتیی پەکەکە، پەیوەندیی بە گۆڕان لە پرەنسیپ و رایەکانی ئۆجەلانەوە هەیە، چونکە بەر لە دەستگیرکردنی پەکەکە، ئۆجەلان باسی لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و یەکگرتنی هەر چوار پارچەکەی کوردستانی دەکرد، بەڵام ئێستا پەکەکە دژایەتیی دەوڵەتی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی دەکات، تەنیا بڕوای بە سیستەمی خۆسەری و خۆبەڕێوەبردنی بچووک بچووک هەیە، کە هاوشێوەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بێت.

لەمبارەیەوە، سۆران سێوکانی، توێژەری سیاسی رای گەیاند، ئێستا PKK خاوەنی ئایدیۆلۆژیایە، بەڵام ئەو ئایدۆلۆژیایە نەتەوەیی نییە، بەڵکوو پارتێکی چەپی توندڕەوی ستالینییە، هەرچەندە ئەوان لە سەرەتاوە وەکوو ڕەوتێکی نەتەوەیی توند دەرکەوتن، کە ڕازی نەبوون تەنیا بە دەوڵەتێک بۆ کورد لە باکووری کوردستان، بەڵکوو خۆیان بە خاوەنی هەر چوار پارچەکەی کوردستان دەزانی، نەک هەر هێندەش، بەڵکوو بێجگە لە خۆیان هەموو لایەنەکانی دیکەیان بە بەکرێگیراو و خێڵەکی و نەخوێندەوار سەیر دەکرد.

ئەم غروورە بێمانایە تا ئێستاش لەناو ئەو گرووپەدا هەروەکوو خۆی ماوەتەوە، بەڵام لە پرسی کوردستانی گەورەدا، پەکەکە ئێستا پاشگەزبوونەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، هەرچەند پێدەچێت ئەو پاشگەزبوونەوەیە تاکتیکی بێت، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ وڵاتانی وەکوو ئێران و عێراق و سووریا، جێگەی خۆیان بکەنەوە، تاوەکوو ئەوان بە مەترسی بۆ سەر خۆیان سەیریان نەکەن، بەڵام وەکوو پەکەکە خۆی دەڵێت ئەوە هەڵوێست و بۆچوونی ئێستای (ئۆجەلان) خۆیەتی، کە لە زینداندا ڕایەکانی گۆڕانکاریی ڕیشەییان بەسەردا هاتووە، بەڵام لەڕاستیدا ناتوانین لەو قسەیە دڵنیا بینەوە، چونکە ئۆجەلان خۆی لە زینداندایە و کەس دەنگی نابیسێت و فەتوادانیش بەناوی ئەوەوە ئاسانە، ئەوەش شەرعیەت دەدات بە کردەوە و هەڵوێستەکانی سەرانی ئێستای ئەو حزبە کە لە دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ هەر چوار پارچەی کوردستانەوە، بۆ کانتۆن و سیستەمی بچووک بچووک گۆڕاوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی