چه ندساڵ پێش له رێگاي ئه نکه ره مرسدس بێنزێکي پيشان ده دا که چۆن تيکه تيکه ببووه وه، پێکدادانێکي زۆر توند بووه. نوێنه ري پارتي رێگاي راست و له ھه مان کاتدا سه رۆکي خێڵکي کورد و لايه نگري ده سه ڵاتي و ھه روه ھا جێگري پێشووي پۆليسي ئه سته نبۆل و که سێکي مافيا که پۆليس به دوايه وه بوو له ناو ئه و ئۆتۆمۆبێله دا بوون. ئه م پێکدادانه له نێزيکي بورسا له رۆژئاواي تورکيا رووي دا و شۆکێکي سياسي راسته قينه ي له وڵات داگيرساند.

چيتر ئه و رۆژه نييه که پێکدادانێک به بيرھێنه ره وه ي قاچاخ و به کارھێناني ماده ھۆشبه ره کان نه بێت. تورکيا که رێگاي کلاسيکي تێپه ڕاندني ماده ھۆشبه ره کان بۆ خۆشي بۆته بازاري ئه م گه رده سپيه و به کارھێناني چه ند قات بووه. فرۆشياراني ئه م ماده يه به مه به ستي بينينه وه ي چينێک له به کارھێنانه کانيان روويان کردووه قوتابخانه کان که له م شوێنانه ھه ر به شێکي به  20 فرانک ده فرۆشرێت. له ساڵي 1995 ژماره ي 18 جۆر مردن به ھۆي به کارھێناني له راده به دري ئه م ماده ي تۆمار کراوه. له سه ره تاي ساڵيشه وه ئه مه گه يشتووه به 200 حاڵه ت. به قسه ي دۆکتۆر بيازيورک به ڕێوه به ري کلينيکي ئانادۆلي ته نيا ده زگاي که ره تي تايبه تي وڵات و پشپۆڕي به شي ژه ھراوه بوونه کان له ماده ھۆشبه ره کان ده ڵێت: %10 گيرووده بووه کان به ماده ھۆشبه ره کان له تورکيا له  نێوان 10بۆ 14ساڵه ته مه نيان و %40 يشيان له نێوان 14 بۆ 18 ساڵيانه.

پرسي ماده ھۆشبه ره کان له تورکيا له گه ڵ پرسي کوردستان په يوه نديه کي نه پچڕاوي ھه يه. محه مه د ئاڵتان مامۆستاي ئابووري و سه رنووسه ري رۆژنامه ي سه باﺡ ده ڵێت: ده توانرێت ئه م پرسياره بکرێت ئايا به رده وام بوون و ده ێژه دان به پرسي باشووري رۆژھه ڵاتي تورکيا به ھۆي پرسێكي به راستي کورديه يا به ھۆي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کان و چه ک. سوپاي تورکيا له ساڵي 1993 به مه به ستي پچڕاني ده ستي گه ريلا (په که که ) به گونده کان نێزيکي 3000 گوندي چۆڵ کرد و خه ڵکه که ي له شوێني ديکه نيشته جێ کرد.

سيستمێکي ده ره وه ي قه واره ي سه ربازي و ھاوکاري ده وڵه تيش له ھه ندێک له خێڵه کان پێکھات له مووچه له ده وڵه ت ده گرن و له گه ڵ تيمه تايبه ته کان واته به شێکي سه ربه خۆ به مووچه ي زۆره وه پێک ھات. به کارھێناني جووتياران بۆ که ساني مووچه خۆر و ناودێرکردنيان به پۆليس که ته نيا به بۆنه ي پاره وه ئاماده ي خۆي بخاته مه ترسيه وه.

گه ريلاگه لێک که قاچاخچي ماده ھۆشبه ره کانن

کميسيۆنێکي پارله ماني که له باره ي ھه ندێک کوشتني ناديار له باشووري رۆژھه ڵات لێکۆڵينه وه ده کات رايگه ياند، تێگه يشتوون که ئه نداماني په که که ناسراو به گه ريلا له بواري قاچاخي ماده ھۆشبه ره کانه وه زۆر چالاکن. ھه روه ھا دوو گرووپي پێکھاتوو له ئه فسه راني سوپا و پارێزواناني کورد له گونده کان له ناو براون. به گوێره ي ئه م ئه نجام کميسيۆنه که که له پارتي کۆماريخوازي گه ل منێردراوه بۆ سێ گۆشه ي ھه کاري، گه ڤه ر و وان له چالاکترين رێگاي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کانه. ئه م ناوچه يه تا ساڵي 1993له ژێر کۆنترۆڵي په که که بوو و دواترکه وته ژێر کۆنترۆڵي مليشياکاني گرێدراوي ده وڵه ت. راپۆرتي ئه م کميسيۆنه که له لايه ن پارتي کۆماريخوازي گه له وه پێشکه ش کراوه پيشان ده دات ته نانه ت له ئۆتۆمبيله سه ربازيه کانيش که ڵک وه رگيراوه بۆ جێبه جێ کردني ماده ھۆشبه ره کان.

ئه مه به و واتايه نييه که په که که که ڵک له م قاچاخه وه رناگرێت. وه زيري پاراستني تورکيا شيمانه ده کات په که که ھه رساڵ 12 ميليارد فرانک داھاتي ھه بێت له فرۆشتني ئه م ماده يه. ئه مه به س له کۆنترۆڵي په که که دا نييه . دۆغۆپه رينچه ک سه رۆکي پارتي کوچک کرێکاراني پێشوو/ پارتي وه ته ني ئێستا ده ڵێت: به گوێره ي راپۆرته شاراوه کاني ده وڵه ت گرووپێک رێکخراون و پسپۆڕي ماده ھۆشبه ره کانن که پێکھاتوون له ئه فسه ر خانه نشينه کان. ئه نداماني ئه م گرووپه ناسنامه ي پۆليس و ديپلۆماسيان پێيه. به گوێره ي راپۆرتي محه مه د ئاغاز وه زيري ده وڵه ت کاتێک که سه رۆکي ھێزه کاني ئاسايش بوو له گه ڵيان گفتگۆي کردوو. ناوبراو دواي ئاشکراکردني ئه م بابه ته ناچار به دوورخرانه وه کرا.

سه رچاوه: https://www.lexpress.fr

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی