ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق و په‌رله‌مانتاری شاری که‌رکووک له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوورەوە دەڵێت: هه‌ندێک پرس هه‌ن له‌ نێوان ئێمه‌ و كورد كه‌ نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره و یه‌كێک له‌و پرسانه‌ش مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووره‌ که‌ یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقی به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌هێناوه‌ بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان یاخود كه‌ركووک. له‌بڕی ئه‌و مادده‌یه‌ ڕێگه‌چاره‌ی دیكه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌. هه‌ر كاتێک شوێن و كاتی گونجاوی هات، ئه‌و پێشنیارانه‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.

ساڵحی وتی: هه‌ندێک پرس هه‌ن له‌ نێوان ئێمه‌ و كورد كه‌ نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره‌. یه‌كێک له‌و پرسانه‌ش مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووره‌. مادده‌ی ١٤٠ یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقی به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌هێناوه‌ بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان یاخود كه‌رکووک. له‌بڕی ئه‌و مادده‌یه‌ ڕێگه‌چاره‌ی دیكه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و هه‌ر كاتێک شوێن و كاتی گونجاوی هات، ئه‌و پێشنیارانه‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.

سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق ڕوونیشی کرده‌وه‌: عێراق له‌ ٣ نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت (عه‌ره‌ب، كورد، توركمان) ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمسیۆنیش ده‌كرێت له‌ نێوان ئه‌و ٣ نه‌ته‌وه‌یه‌ دابه‌ش بكرێت. به‌م جۆره‌ش له‌ به‌شی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق عه‌ره‌ب، له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ توركمان و له‌ هه‌ولێر و سلێمانیشه‌وه‌ كورد به‌شدار ده‌بێت. ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ولێر توركمانێک بێت و پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێک سوود له‌م پرسه‌ ببینێت.

ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای به‌ره‌ی تورکمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ یه‌ک نه‌خشه‌رێگای هه‌بووه‌ و په‌یڕه‌وی كردووه‌. ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌شمان له‌ به‌رواری ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا بڵاو كرده‌وه‌. وه‌كوو به‌ره‌ی توركمانی عێراقی پاڵپشتیی ته‌واو و به‌رده‌واممان بۆ خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌رچوو و ئێمه‌ پاڵپشتیی ئه‌وه‌مان كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ له‌ ماوه‌ی ٣٠-٤٥ ڕۆژدا، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانمان وه‌كوو نه‌خشه‌ڕێگا پێشكه‌ش كردبوو و ئه‌وه‌ نه‌خشه‌ڕێگای ئێمه‌یه‌ و له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌رگریمان له‌وه‌ كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ وه‌ک كورد، عه‌ره‌ب، سوننی و شیعه‌دا به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان وتووه.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی